کۆنگرەی گەنجان-ی هەدەپە کۆتایی پێهات

دووهەمین کۆنگرەی ئاسایی مەجلیسی گەنجانی هەدەپە بە دروشمی" خۆت بەڕكخستن بکە، ئازاد دەبیت و پیلانگێڕی تێک دەشکێت" لەشاری ئامەدئ باکووری کوردستان ئەمڕۆ کۆتایی پێهات.

مەجلیسی گەنجانی هەدەپە لەشاری ئامەدی باکووری کوردستان بە دروشمی" خۆت بەڕكخستن بکە، ئازاد دەبیت و پیلانگێڕی تێک دەشکێت" دووهەمی کۆنگرەی خۆی بەڕێوە برد.

'بەرخۆدانی گەنجان گۆشەگیری دەشکێنێت'

گەنجانی شۆڕشگێڕی سووریا و یەکێتی ژنانی گەنج پەیامێکیان ئاراستەی کۆنگرەکە کرد. لەپەیامەکەدا هاتووە:" لەم قۆناغە دژوارەدا، ئەنجامدانی کۆنگرە بوێرییەکی گەورەیە. ئێمە هیوادارین کە ئەم کۆنگرەیە بۆگەنجانی کوردستان وتورکیا ببێتە دەسپێکی قۆناغێکی نوێ.هیوادارین کە ئەم تێکۆشان و بەرخۆدانییە گۆشەگیری لەسەربەڕێز ئۆجالان لاببات.

'ئاماژەی مۆدڕنیتەی دیموکراتیک'

ئینسیاتیڤی گەنجانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پەیامێکی ئاراستەی کۆنگرەی جەوانانی هەدەپە کرد. لە پەیامەکەداهاتووە: " ئێمە پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی کۆنگرەی مەجلیسی گەنجانی هەدەپە دەکەین. لەم قۆناغەهەستیارەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستداکە قەیرانێکی گەورە هەیە ولەم قەیرانەدا ئەنجامدانی کۆنگرە گەنجان گرینگی خۆی هەیە. گەنجان لەسەرئەساسی مۆدێڕنیتەی دیموکراتیک خۆیان بەڕێکخستن دەکەن وهەوڵ دەدەن ئەو قەیرانە چارەسەربکەن. ئێمە باش دەزانین کە دەوری ڕێبەری گەلی کورد عەبدولا ئۆجالان کاریگەرییەکی گەورەی دەبێت لەسەرئەم قۆناغەدا. ئێمە جارێکی ترپیرۆزبایی کۆنگرەکەتان لێدەکەین وهیوادارین کە کۆنگرەکەتان سەرکەوتوو بێت."

دوای خوێندنەوەی پەیامەکان، بوشرا کوویوون، نارین دونمەز، ئومید ئاکبیک، ڕەمەزان توکتاشەر، شەڤین ساربوولاک، سەڤێم ئاکداغ، سوڵتان تاش، جەنگیزفیدان، نوورەڵا ئوزگون، ئەسرا کەسکین و ڕزڤان ئوزتورک وەک دەستەی بەڕێوەبەری مەجلیسی گەنجانی هەدەپە هەڵبژێردران.

کۆنگرەکە بە شایی و هەڵپەرکێ کۆتایی پێهات.

ک-ش