کۆچەر: بەسەختی وەلامی داگیرکەر دەدەینەوە

فەرماندەی هەپەگە جێگەر کۆچەر: لە مێژوویی تەڤگەری ئێمەدا هەموو کاتێک لە هەمبەر کۆماری فاشیستی تورکیادا بەرخۆدانی کراوە. ئەویش بەرخۆدانیی گەریلایە.

لە فەرمانداریەتی هەپەگە جێگەر کۆچەر دەربارەی هێرشەکانی سوپای تورکیا لەسەر باشووری کوردستان ولە هەمبەر داگیرکاری ، تکنیک، شێواز و بەرخۆدانی گەریلاکانی هەپەگە و هێرش لەسەر دەسکەوتەکانی گەلی کورد بۆ ئاژانسی هەواڵنێری فورات قسەی کرد.

' مەبەست بەس قەندیل نییە'

فەرماندەی هەپەگە کۆچەر ئەوەی خستە ڕوو کە ئامانجی سوپای داگیرکەری تورکیا  بەس داگیرکردنی قەندیک نییە. دەوڵەتی تورکیا زۆرجار ویستوویەتی لەڕێگەی سوپاکەیەوە خاکی باشووری کوردستان داگیربکات و گەریلا لەناو بەرێت.بەڵام هەموو کەس ئەوەباش دەزانن، لە مێژوویی تەڤگەری ئازادی ئێمەدا بەردەوام لە بەرانبەر کۆماری فاشیستی تورکیادا بەرخۆدانی هەیە. ئەویش بەرخۆدانی گەریلایە. ئەم هێرشەی سوپای تورکیا بە پێی هێرشەکانی ساڵانی پێشوو جیاوازە.سوپای تورکیا لە ساڵی ٢٠٠٧ بە ئۆپراسیۆنی زاپ-ێ چۆن تێکشکا ئەم جارەش گورزی گەریلا دەبینێت.لە چیاکانی کوردستان بەرخۆدانی گەریلا لە هەموو کاتەکانی دیکە بەهێزتر دەبێت.

' گەریلا لەسەنگەرەکاندا بەرخۆدانی دەکا'

فەرمانداری هەپەگە جێگەر کۆچەرلە بەردەوامی قسەکانیدا وتی، " سوپای تورکیا بە ئامانجی داگیرکردنی هەموو کوردستان چالاکی دەکات. لەم قۆناغەدا گەریلا لە ئامادەباشیی تەواو دایە. لە بەرانبەرهەرهێرشێک ئامادەیە درێژە بە بەرخۆانی خۆیی بدات. هەم لە ڕووی ورە و هەمیش تکنیکی شەڕدا بەتەواوی ئامادەین."

' گەریلا دەسکەوتەکانی کورد دەپارێزرێت'

فەرماندەی هەپەگە کۆچەر لە بەردەوامییدا وتی، " بە بەرخۆدانیی گەریلا دەسکەوتەکانی کورد دەپارێزرێت. دەولەتی تورکیا بەوهێرشانەی هەوڵی لەناو بردنی دەسکەوتەکانی گەلی کوردە. هەربۆیە هەر ڕۆژ دەڵێن ، ئێمە گەریلا لە ناوبەرین ، ئێمە شەنگال و مەخموور داگیردەکەین. ئەو دوژمنایەتییەی دەوڵەتی تورکیا لە هەمبەر بوونی گۆمەڵگەی کوردییە. دەبێت پێشمەرگەی باشووری کوردستان لە حەقیقەتی داگیرکاری دەوڵەتی تورکیا  تێبگەن. پێشمەرگە دەبێت لە هەمبەر ئەو داگیرکارییە شان بەشانی گەریلا لە دژی داگیرکەر شەڕبکەن. ژنان کورد و هەموو چین وتوێژەکانی کۆمەڵگە دەبێت لەبەرانبەر دەوڵەتی تورکیادا بەرخۆدانی بکەن."

'بەرخۆدانی گەریلا مەترسی زۆر دەبێت'

فەرماندە کۆچەر لە کۆتایی قسەکانیدا داوای لە پێشمەرگەکانی باشووری کوردستان کرد  و وتی،"ئەگەر پیشمەرگە لە هەمبەر داگیرکەری تورکیادا بێ هەڵوێست بێت ئەو مەترسی لە سەر دهۆک، هەولێر و سلێمانی دروست بکات. سوپای تورکیا چۆن بە گروپە چەتەکان عەفرینی داگیر کرد، لە باشووری کوردستانیش بەنیازی هەمان پیلانە بۆ گؤڕینی دیموگرافیای ناوچەکە و ئاوارەکردنی  گەلی کورد. ئیساکە ئەگەر سوپای تورکیا بەو هێرشانە دەرفەتی بۆ بڕەخسێت، ئەوا باشووری کوردستان داگیربکات و دەست بکات بە گۆڕینی دیموگرافیای ناوچەکە. هەربۆیە لەم قۆناغەدا پێشمەرگەی باشووری کوردستان دەبێت شانبەشانی گەریلا لە سەنگەری بەرخۆدانیدا بن.

ک-ش