کۆڵبەرێکی تر لەئەنجامی دەسڕێژی گوللـەی چەکدارانی ڕژیمی ئێران کوژرا
هێزە ئەمنییەکانی ڕژێمی ئێران، لەسەر سنوری ڕۆژهەڵات و باکوری کوردستان بە گوللـە کۆڵبەرێکی دیکەیان کوشت.
هێزە ئەمنییەکانی ڕژێمی ئێران، لەسەر سنوری ڕۆژهەڵات و باکوری کوردستان بە گوللـە کۆڵبەرێکی دیکەیان کوشت.
لەسەر سنوری ڕۆژهەڵات و باکوری کوردستان، ڕۆژانە هەواڵی کوشتنی کۆڵبەر لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژێمی ئێرانەوە بڵاودەکرێتەوە، کۆڵبەران لە گوزەرانێکی سەختدا دەژین و بەهۆی ناچارییان بۆ پەیداکردنی بژێوییان قاچاخچێتی دەکەن، بەڵام ڕۆژانە ڕووبەڕووی گوللـەی پاسداران دەبنەوە و دەکوژرێن جیهانیش لە بەرامبەر ئەو تاوانانە بێدەنگە.
دوێنێ لەسەر سنوری ڕۆژهەڵات و باکوری کوردستان، کۆڵبەرێک کوژرا، بەپێی ئەو زانیاریانە ، کۆڵبەرێک بە ناوی میلاد حسێن زادە، لەسەر سنوور لە ناوچەی قەڵەنگیری سەر بە شاری چاڵدێرانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە ئەنجامی تەقەی پاسدارانی ئێران گیانی لەدەستدا.
ک-ش