کۆڵبەرێکی تر لەئەنجامی دەسڕێژی گوللـەی چەکدارانی ڕژیمی ئێران کوژرا

هێزە ئەمنییەکانی ڕژێمی ئێران، لەناوچە سنوورییەکانی پیرانشاری سەربە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە گوللـە کۆڵبەرێکی دیکەیان کوشت.

بەپێی هەواڵێکی کۆڵبەر نیوز، ئێوارەی دوێنێ، لەسەر سنوورە دەستکردەکانی نێوان ڕۆژهەڵات و باشووری کوردستان لە ناوچە سنوورییەکانی شاری پێرانشاری سەربە پارێزگای ورمێ-ی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، هێزە ئەمنییەکانی ڕژیمی ئێران هێرشیان کردە سەر گروپێک لە کۆڵبەران.

بەپێی هەواڵەکە لەو هێرشەدا کۆڵبەرێک بە ناوی فاخر عەبدوڵاهی، خەڵکی پیرانشار سەربە پارێزگای ورمێ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بە دەستڕێژی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەکانی ڕژێمی ئێران کوژراوە.

هەروەها لەو هێرشەدا و دوای دەستڕێژی گولـلەی چەکدارەکانی ئێران، ٢٠ سەر ئەسپی کۆڵبەران-یان بە شێوەیەکی دڕندانەکوشتووە.

ک-ش