کۆڵبەرێکی کورد بە دەستی سەربازانی ڕژیمی تورک کوژرا

بە پێ زانیارییەکان ڕۆژی پێنج شەممە ٢٩ی خەرمانان/٢٠ی ئەیلوول کۆڵبەریکی کورد لەسەر سنوورە دەستکردەکانی نێوان ڕۆژهەڵات و باکووری کوردستان بەدەستی هێزەکانی رژیمی تورکیا کوژرا.

بەپێی هەواڵێکی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی پێنجشەممە، هێزە ئەمنییەکانی دەوڵەتی تورک گروپیک لە کۆڵبەرانیان لە سەر سنوورە دەستکردەکانی نێوان باکوور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان، کردووەتە ئامانج و لە ئەنجامدا کۆڵبەرێک کوژراوە.

بەپێی هەواڵەکە ئەو کۆڵبەرەی کوژراوە ناوی خالس حەمیدزادە-یە و تەمەنی ٢٢ ساڵە و خەڵکی گوندی بالولەی ماکو-یە لە پارێزگای ئورمیەی ڕۆژهەلاتی کوردستان.

وەک لە هەواڵەکە هاتووە، ئەو کۆڵبەرە سەرەتا بریندار بووە، بەڵام دوای ئەوەی بە برینداری دەکەوێتە دەستی هێزە ئەمنییەکانی دەوڵەتی تورک، دەدرێتە بەر لێدان و ئەشکەنجە و دوای گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانەی شاری ئەرزروم لە باکووری کوردستان گیانی لەدەست دەدات.

ک-ش