کەجەدە: بڕیاری دادگای باڵای دۆسیەی کەجەکە بڕیارێکی نەژادپەرستانەیە

کۆنگرەی جڤاکی دیموکراتیک (کەجەدە- KCD) لەدژی بڕیاری دادگای باڵای تورک لەسەر دۆسیەی سەرەکی 'کەجەکە' هەڵوێستێکی تووندی نیشان دا و وتی: "ئەو بڕیارە بڕیارێکی نەژادپەرستانە، جیاکاریی، دوژمنکاریی ئایدیۆلۆژی-سیاسی-یە".

کەجەدە لەبارەی بڕیاری دادگای باڵای تورک لەسەر دۆسیەی سەرەکی 'کەجەکە' کە ماوەی ١٠ ساڵ بەردەوام بوو، ڕاگەیاندراوێکی بڵاو کردەوە ئاماژەی بەوە کرد، ئەو بڕیارە لە یاسادا جێگەی نابێتەوە.

کەجەدە لە ڕاگەیاندراوەکەدا وتی: "بە ئۆپەراسیۆنی قڕکردنی سیاسی، ساڵی ٢٠٠٩ لەبەرانبەر سەدان سیاسەتمەداری کورد، هاوسەرۆکی شارەوانییەکان، ئەندامانی ئەنجومەنی شارەکان و شارەوانییەکان، شەپۆلی دەستبەسەرکردنەکان دەستپێکرد، بە هۆکاری زۆرداریی و هەڵبەستراو چەندین ساڵ بەدیل گیران.

دۆسیەی کەجەکە کە لە ویژدانی ڕای گشتی تورکیا و نێونەتەوەییدا مەحکوم کرا، بووە کارەساتێکی یاسایی، دوای دادگاییکردنی دە ساڵ، ئەنجامەکەی ڕاگەیاندرا".

لە بەردەوامیدا وتراوە، لەو ڕاپۆرتانەی کە لەلایەن سەرۆک کۆمارە تورکەکانەوە ئامادە کران ڕادەگەیاندارا کە ئەوە بۆسەی ئۆپەراسیۆنی فەتۆیە و لە مێژووی یاسایی و زەمینەی نێونەتەوەییدا بووەتە پەڵەیەکی ڕەش.

لە ڕاگەیاندراوەکەدە ئەوەش هاتووە: "ئەو داواکاری گشتی و دادوەرانەی ئەو لێپرسینەوەیان کردەوە و دادگایان پێکهێنا، کارێکی نایاساییان کرد و بۆسەیان دانایەوە، ئێستا دەستگیر کراون و دادگایی دەکرێن.

دۆسییەکانی ئەرگەنەکۆن و باڵیۆزیش بەو هۆکارانەوە ئەنجامەکەیان ئازادکردن و داخستن بوون، بەڵام بەداخەوە لە بەرانبەر دۆسیەی کەجەکە کە بەرهەمی هەمان پیلان بوو، دووفاقی دروست بوو

لە ئەنجامی گوشار، زۆرداری و فەرمانی هاوپەیمانیەتی فاشیستەکانی ئاکەپە-مەهەپە کە بە ئاشکرا دوژمنایەتی کورد دەکەن، دادگا خاوەنداری لەو قڕکردنە سیاسییە و کارەساتە یاساییە کردووە و سزاکەی قەبوڵ کردووە.

هاوپەیمانیەتی فاشیستی ئاکەپە-مەهەپە، سیاسەتی دیموکراتیک بە گشتی و سیاسەتی کوردی بە تایبەتی کردوەتە ئامانج، بەو مەبەستەی سیاسەتی دیموکراتیک کورد پاکتاو بکات، ئەوەشی لە ڕیگەی سەپاندنی سیاسەتەکانی لە کەسایەتی دۆسیەی کەجەکەدا قوڵ کردەوە.

'بڕیاری دۆسیەی کەجەکە دووبارە کردنەوەی نەناسینی یاسا و مافە'

بڕیارەکە دەرفەتی جێبەجێکردنی سیاسەتی دیموکرات و ئاشتیانەی گەلی کوردی بە فەرمی کردوەتە ئامانج، ئەوەش بڕیارێکی نەژادپەرستانە، دوژمنکارییانەی فکری و سیاسییە".

سزای لەیلا گیۆڤەن-ی هاوسەرۆکی کەجەدە، موسا فارسۆگولەر-ی دیوانی هاوسەرۆکایەتی وەبیر هێنراوەیەوە و باس لەوە کراوە: "لە هەمان کاتدا ئەو بڕیارە، لە کەسایەتی هاوسەرۆکی کەجەدەمان لەیلا گیوڤەن و ئەندامانی دیوانی هاوسەرۆکایەتی موسا فارسۆگولار 'کە پەرلەمانتارانی هەدەپە'ن و سەلیم ساداک کە پێشتر پەرلەمانتار بووە، سەدان سیاسەتمەداری کوردی دیکە، بە ئامانجی دژایەتیکردن و خنکاندنی سیاسەتی دیموکراتیکە، ئەو بڕیارە لە دژی گەلانی تورکیا، دیموکراسی، یاسای گەردوونی و بەتایبەتی دژی یەکێتی و برایەتی گەلانمانە".

کەجەدە لە درێژەدا وتی: ئەو 'داواکاری گشتی' و 'دادوەر'انەی کە ئەو بڕیارە نایاساییەیان داوە، لەلایەن گەل، کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی و یاسای گەردوونییەوە مەحکوم کراون، بانگەوازی بۆ پەرلەمانی ئەوروپا، ئەنجومەنی ئەوروپا، نەتەوە یەکگرتووەکان و دامەزاروە نێونەتەوەییەکان کرا بۆ ئەوەی لەدژی ئەو بڕیارە نایاساییە هەڵوێستی خۆیان نیشان بدەن.