کەجەکە: ئێمە خەونی هەڤال ڕووبار، خەلیل ومووراد دەهێنینە دی

کەجەکە شەهیدان حسێن پۆیراز، نیهات ئایاز و ئەحمەد کلچ-ی بەبیرهێنایەوە. کەجەکە وتی، " ئێمە بەلێنی خۆمان دووپات دەکەینەوە کە خەونەکانی ئەوان و هەموو شەهیدان کە کوردستانێکی ئازاد و تورکیا و ڕۆژهەڵاتی ناوینێکی دیموکراتیکە، بهێنینە دی."

هاوسەرۆکایەتی کۆنسەی بەڕیوەبەری کەجەکە حسێن پۆیراز، نیهات ئایاز و ئەحمەد کلچینی بەرێزەوە بەبیرهێنایەوە کە شفیعی 6 و کانونی دوویمی 2017 له ئهنجیمی بۆردوانی ئاسمانیی دهوڵهتی تورکی فاشیست و داریخوری تورکیا له ههرێمهکانی پاراستنیا مهدیا چوونه کاروانی شههیدان.

لە بەیاننامەکەی کەجەکەدا هاتووە "

"ههڤاڵ ڕوبار دیجله (حوسێن پۆیراز) کە لەگەل خانەوادەکەیدا لە ساڵی 1976 وە بەشداری تێکۆشانی ئازادیی کردووە، لەساڵی 1979 بەفەرمی بەشداری ناوڕیزەکانی تێکۆشانی ئازادیی بووو.هەڤاڵ رووبار لە مێژوویی تێکۆشانی خۆیدا بووە پارێزەری هێڵی فیکری رێبەرئاپۆ و پەکەکە و لەدژی هەموو پیلانەکان بۆ داڕمانی پەکەک تێکۆشانی کرد .

هەڤال ڕووبار لە هەڵمەتی ئامادەکاری گەریلاکاندا لە 15 ی تەباخی 1984 دا دەورێکی بەرچاوی هەبوو و لە بۆتان گەریلایەتیی کردووە. لەایا بە بریناردا کەوتووەتە دەستی دوژمن و بەدیل گیراوە. لەبەندیخانەدا درێژەی بە ڕێبازی بەرخۆدان داوە. دایی ئازادی لە بەندیخانەدا، دیسانەوە بەرەو چیاکانی کوردستان هاتەوە و لەچەندین بەشی جیاجیادا خەباتی کرد.

هەڤال خەلیل-یش لە ساڵی 1979 ئاشنای پەکەکە بووە و لەساڵی 1986 دا بەشداری ناو ڕیزەکانی گەریلا بووە. هەڤال خەلیل هەم لە چیا وهەمیش لە بەشەکانی تری خەباتدا وەک هەڤالێکی فیداکر تێکۆشانی دەکرد. لەسەر بنگەی هێلی پەکەکە بە ورە وهەڵوێستێکی جیدیەوە خەباتی دەکرد. لە ماوەی خەباتی خۆیدا بەردەوام پارێزەری ڕێبازی سەرۆک ئاپۆ بو ولەپێناوی ژیانێکی ئازاد ودیموکراتیکدا خەباتی دەکرد.

ههڤاڵ موراد (ئهحمدد کلچ) له ساڵی 1999 هاتووهته نێو ڕیزهکان بوزوتنوهی ئازادی و لە ئەورووپاوە بەروە چیاکانی کوردستان هاتەوە و بە ورەیەکی بەرزەوە بەشتهاری ناو ڕیزی تێکۆشانی ئازادی.

شەهید بوونی ئەوهەڤالانە بۆ ئێمە خەسارێکی گەورەیە. تێکۆشان وبەرخۆدانی ئەوان بەردەوام هێزبە ئێمە دەبەخشێت.

ئێمە بەلێنی خۆمان دووپات دەکەینەوە کە کوردستانکی ئازاد، تورکیا و ڕۆژهەڵاتی ناوینێکی دیموکراتیک مسۆگەربکەین کە خەون وخولیای هەڤالانی ئێمە ڕووبار، خەلیل، مووراد و هەموو شەهیدانی ئێمەیە. "

 

ک - ش