کەجەکە: دەوڵەتی تورک لە پشت هێرشی سەر مەخمورەوەیە

کەجەکە ڕایگەیاند، دەوڵەتی تورک لە پشت هێرشی داعش بۆ سەر مەخمورەوەیە و وتی، "دەوڵەتی تورک بە چ ئامانجێک، ئاڕاستەی داعشی بەرەو شەنگال، کۆبانێ و شۆڕشی ڕۆژئاوا گۆڕی، بە هەمان ئامانجیش هێرش دەکەنە سەر مەخمور.

هاوسەرۆکایەتی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە لەبارەی هێرشی داعش بۆ سەر مەخمور ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.

ڕاگەیەنراوەکەی کەجەکە بەم شێوەیەیە:

"وەک ساڵی ٢٠١٤ داعش هێرشی کردە سەر کەمپی مەخمور. وەک دەزانرێت سوپای عێراق و پێشمەرگە لە دەوروبەری مەخمور لەبەرامبەر هێرشەکانی داعش نەوەستانەوە. بە بەرخۆدانی گەریلاکان هێرشی سەر مەخمور تێکشکێنرا و ڕێگەیان لێگیرا کە بەرەو هەوڵێر پێشڕەوی بکەن.دواتر گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستار لە هەرێمەکانی پاراستنی میدیاوە چوونە گۆڕەپانی شەڕ و هەم هەوڵیر و هەم مەخموریان کردە شوێنێکی ئارام و ئەمن.لە هەمان کاتدا گەریلاکان چوونە کەرکوک و لەگەڵ هێزەکانی پێشمەرگە هێرشەکانی داعشیان تێکشکاند.

مەخمور کامپی شەهیدانە

بەرخۆدانی گەلی مەخمور بووە سمبوڵی ڕێگریکردن لە هێرشە قڕکەرەکانی داعش. داعش بەم هێرشەی کۆتایی هەوڵیدا تۆڵە لە گەلی مەخمور و گەریلاکان بکەنەوە.

گەلی مەخمور لە ناو بەرخۆدانێکی سەربەرزی جیهاندایە. بە ژیان و هەڵوێستی خۆیان. بووەنەتە سمبوڵی راستەقینەی کوردانی ئازاد. بە هەزاران گەنجیان لە تێکۆشانی ئازادیدا شەهید بوو. شەرەفی خەڵکی بۆتانن. لە مەخمور لە هەر ماڵێک چەند شەهیدێک هەیە.لەبەر ئەوە دەتوانین بڵێین، کەمپی شەهیدانە. ئەم ڕاستیە وادەکات کە گەلی کورد سەربەز بێت.

دەوڵەتی تورک دەیەوێت کامپی مەخمور پارچە بکات

لەبەر ئەوەی گەلی مەخمور لە ناو هەڵوێستێکی بەم جۆرە دایە، بووەتە ئامانجی دەوڵەتی تورک. دەوڵەتی تورک ناتوانێت بە ئاشکرایی و لە ڕێگای بەکارهێنانی سەربازەکانی کامپەکە بکاتە ئامانج. لەبەرئەوەش فشار لە سەر حکومەتی عێراق و پەدەکە و نەتەوە یەکگرتووەکان دروست دەکات. وەک هەر دەڤەرێکی تر هەڵوێستی کوردی ئازاد قبوڵ ناکەن. بە تایبەتی لە ڕێگەی پەدەکەەوە دەیەوێت کەمپەکە پارچە بکات و بە هێرشی ئاسمانی ئەنجام بەدەستبهێنێت.

بۆ پارچەکردنی کامپەکە داعشیش هێرش دەکات. دەوڵەتی تورک لە پشت هێرشەکەوەیە. دەوڵەتی تورک بە چ ئامانجێک، ئاڕاستەی داعشی بەرەو شەنگال، کۆبانێ و شۆڕشی ڕۆژئاوا گۆڕی، بە هەمان ئامانجیش هێرش دەکەنە سەر مەخمور. پەیوەندی هێرشەکە بە گەماڕۆی سەر مەخمورەوە هەیە. داعشیش بیری لەوەکردووەتەوە کە بە گەماڕۆکە کامپەکە لاواز بووە و هەوڵیدا بە هێرشەکانی ئامانجەکانی بپێکێت.

گۆشەگیری سەر مەخمور قبوڵناکرێت

بەردەوامی گەماڕۆی سەر مەخمور لە لایەن پەدەکەوە دۆخێکی تراژیدیە و قبوڵناکرێت. هەموو گەلی کوردستان بە هۆی سیاسەتی پەدەکەەوە  ئازار دەچێژن. ئەنجامدانی گەماڕۆی سەر مەخمور کە نوێنەرایەتی شەرەفی کورد دەکات، لە لایەن پارتێکی کوردی و بەڕێوەبەرانی، لەناوبردنی هەستی گەلی کورد و پێشێلکردنە. گەلی کورد وادەزانێت، دەوڵەتی تورک داوا دەکات و گەماڕۆش بەردەوامە. بەمەش پەدەکە و بەڕێوەبەرایەتی هەرێم زیان بە ئیماژی خۆیان دەگەیەنن. ڕێگەدان بە هەندێک گەنج کە بچن بۆ زانکۆ و کرێکاران جگە لە شاردنەوەی گۆشەگیری هیچ واتایەکی تری نییە. لە دەرەوەی ئەوە کەمپەکە وەک ئەوەیە خرابێتە ناو گەماڕۆی سوپای دوژمن و خستنە ناو گەماڕۆدا. ئەوەش وایکردووە دوژمنانی کورد و داعش و چەتەکان بوێر ببن. هەروەها بووەتە هۆی ئەوەی هێرش بکرێتە سەر مەخمور و تۆڵەی ئەوە بکەنەوە کە ڕێگەی لە داعش گرت، بچێتە ناو هەولێر. هەڵگرتنی گەماڕۆ ی سەر کەمپی مەخمور کە لە ساڵی ٢٠١٤ دا ڕێگای لە داگیرکردنی هەولێر گرتبوو، داواکاری هەموو گەلی کوردە.

بانگەوازی بۆ پشتگیری بۆ مەخمور

ئێمە بانگ لە هەموو گەلی کورد و پارتە سیاسیەکان دەکەین کە بۆ هێزی بەرخۆدان و مۆڕاڵ بە گەلی مەخمور بدەن کە ڕووبەڕووی هێرشی داعش بووەتەوە، پتشگیری خۆیان دەرببڕن و هاوکاری بکەن. لەدژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک کە دەیەوێت کەمپی مەخمور لەناو ببات و تەسلیمی بکات، ئەرکی هەموو مرۆڤایەتی و هێزە دیموکراتەکانی دژی داعشە پشتگیری لە گەلی مەخمور بکات."

ف.ق