کەجەکە پەیامێکی سەرەخۆشیی ئاراستەی بنەماڵەی بارزانی کرد

هاو سەرۆکایەتی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەجەکە، بە بۆنەئ وەفاتی دلۆڤان ئیدریس بارزانی، پەیامێکی سەرەخۆشی ئاراستەی بنەماڵەی بارزانی کرد.

بە بۆنەی کۆچی دوایی دلۆڤان ئدریس بارزانییەوە، کەجەکە، پەیامێکی سەرەخۆش ئاراستەی بنەماڵەی بارزانی کرد.

لە پەیامەکەی کەجەکەدا هاتووە: خەماربووین بە کۆچیی دوایی دلۆڤان ئدریس بارزانی.وەفاتی دلۆڤان ئیدریس بارزانی بۆ گەل و بنەماڵەی بارزانی جێگای غەمگینییە.  ئێمە سەرەخۆشی لە بەڕێزان نێچیرڤان بارزانی و مەسعود بارزانی و تەواوی بنەماڵەی بارزان دەکەین.

هەروەها هاتووە:"کۆچکردوو دلۆڤان بارزانی، بۆ ئازادی گەلی کورد هەوڵی گرنگی داوە، خاوەنداریی لە بەها مێژوویی کلتوری و سیاسییەکان کردووە، هەروەها بۆ ئەرشیڤکردنی تاوانی ئەنفال و تێکۆشانی کردووە، بەمشێوەیە ئەوەی خستووەتە ڕوو، کە کۆمەڵگە بەخاوەنداریکردن لە بەهاکانی دەتوانێت لەسەر پێی خۆی بووەستێت.

لەکۆتاییدا کەجەکە ڕایگەیاندووە:"دووبارە سەرەخۆشی لە بنەماڵەی کۆچکردوو دەکەین و دەڵێین، سەری بنەماڵەکەی و بەڕێزان نێچیرڤان بارزانی و مەسعود بارزانی ساغبێت".