کەنداڵ ئامانۆس لە کۆلێژی پزیشکییەوە بۆ ناو ریزەکانی گەریلا

ئێمە لەگەڵ دوکتۆر کەنداڵ ئامانۆس سەبارەت بە سیستمی تەندروستی لە چیا و پرۆسەى چارەسەری گفتوگۆیەکمان کرد.

دوکتۆر کەنداڵ لە نێو بنەماڵەیەکی کورددا هاتووەتە دونیا و بنەماڵەکەى لە شاری رحا کۆچیان بۆ عوسمانییە کردووە. کاتێک دوکتۆر ئامانۆس لە تۆکات، لە زانکۆی گازی عوسمان پاشا لە بەشی پزیشکی دەیخوێند بە تێکۆشانی تەڤگەری ئازادیی کورد ئاشنا بوو. ئاستی بیرکردنەوەکانی بە خوێندنی کتێبەکانی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان گەشە پێدا و رووی لە چیاکانی کوردستان کرد.

ئێمە لە گەڵ دوکتۆر ئامانۆس سەبارەت بە چۆنیەتیی هاتنی بۆ چیا و ئەو بابەتانەی لە کاتی کار و چارەسەری پزیشکی دا لە چیا روودەدەن و سەبارەت بە بەرخۆدانی مێژوویی خواکورک گفتوگۆمان کرد.

بۆ چیات هەڵبژارد؟

دوکتۆر ئامانۆس کاتێک لە بەشی پزیشکیی زانکۆ دەیخوێند بە تێکۆشانی ئازادیی  کورد ئاشنا بوو  و سەبارەت بە چۆنیەتیی بەشداریکردنی بۆ ناو ریزەکانی گەریلا وتی، "هەر چەند درەنگ رێبەرایەتیم  ناسی و درەنگ پارێزنامەکانی رێبەرایەتیم خوێندەوە، بەڵام  پەیوەندیی منی لەگەڵ راستیی کورد بە هێزتر کرد. ساڵی کۆتایى خوێندنم لە زانکۆ بۆ ئاشنا بوون بەو سیستمە کە کورد سەرکەوت دەکات و بۆ کۆتایهێنان و گۆڕینى ئەو سیستمە روون ببمەوە دەستم کرد بە خوێندنەوەی پارێزنامەکانی سەرۆک و تێگەیشتم ئەو حەقیقەتەیان تیادایە، کە من بە دوایدا دەگەڕێم. بۆیە لە چوارچێوەی ئەوەدا لە دژی زۆرداری، توندوتیژی و ئەو گوشارە، کە رووی لە زیادبوون کردووە بڕیارم دا بەشداری ریزەکانی پەکەکە ببم. دروستترین رێگا ئەوە بوو لە گۆڕەپانێکى جیاواز و لە ناو هێزەکانی گەریلا و لە چیاکانی کوردستان دا تێبکۆشم."

هەستی پزیشکی لە نێو گەریلادا

ئامانۆس سەبارەت بە هەستی خۆی و کاتێک لە چیاکان و لە گۆڕەپانی شەڕ دا کاری پزیشکی دەکات وتی، "ئەو هەڤاڵانەی کە پێکەوەن و لە یەک ناوچەدا دەمێننەوە و بەر چاوی تۆوە بریندار دەبن کارکردن بۆ چارەسەرکردنیان هەست و هێزێکی جیاوازی دەوێت. مرۆڤ هەوڵ دەدات بە هەستەکانى نەجوڵێتەوە. ئەو هەڤاڵانە کە هەموو کات پێکەوەن، یەک هەستیان هەیە و پێکەوە دەچنە سەر یەک ئەرک. بۆیە دەبێت کەسانێک کە ئەرکی تەندروستی لە ئەستۆ دەگرن بەهێز بن و هەستی خۆیان بخەنە لایەک و زوو دەستبەکار ببن."

ئامانۆس سەرنجی راکێشایە سەر هێرشی داگیرکەریی دەوڵەتی تورک لە سەر خواکورک و وتی، "هەڵەبەتە گرینگە لە هەلومەرجی دژواردا، لە ناوچەیەک وەکوو خواکورک وەڵامدەرەوە بیت. کاتێک هەڤاڵێک لەم ناوچەیە چارەسەر دەکەم و دەبینم شاد  و دڵخۆش دەبێت و هەستێکی جیاوازی هەیە. بینینی ئەم تێکۆشانە و لەسەر پێ مانەوە و بێ دوو دڵی رێکردن بەشی ئەوە دەکات، کە ئەو قارەمانیانە ئەنجام بدرێن."

سیستمی تەندروستی و پرۆسەى چارەسەرکردن

گەریلا دوکتۆر ئامانۆس سەبارەت بە کێشەکانی پزیشکی لە نێو گەریلادا وتی، "هیچکات لە چیادا بیر لە بواری جەستەیی ناکەمەوە. هیچ کات ئەو هەستەم نەبووە، کە لە هەلومەرجی چیادا تووشی ئازار ببم، یان تووشی ناڕەحەتی و زەحمەتی ببم. تێڕوانینی من سەبارەت بە مرۆڤ بەشی ئەوە دەکات، کە وەڵام دەرەوە بیت. ئەمە بەر لە تێڕوانینێکی لەو شێوەیە (عاتفی) لە مندا دەگرێت. هەڵبەتە خەباتی تەندروستی لە چیا و شار وەکوو یەک نین و زۆر جیاوازن."

‌ئامانۆس وتیشی، دوکتۆر لە هەر هەلومەرجێک دا بێت چارەسەری دەکات و دەبێت ئافرێنەر بێت و ئەو شتەی کە پێویستە بیکات و ئەوەشی وت، "هەلومەرجی ئێمە ئەو هەلومەرجەیە." سەبارەت بە پرۆسەی چارەسەری لە شاردا وتی، "لە شاردا ئەوەیکە دەکرێت چیە؟ دەستێوەردانی سەرەتایى دەکرێت و دواتر بۆ نەخۆشخانە دەگوازرێتەوە، دەرفەت و ئامێری پزیشکی زۆرترن، لە هەلومەرجی ئێمە دا ئەمە ناکرێت. زۆرتر لە هەلومەرجی چیادا و لە هەلومەرجی ئەم دەشت و دەرانەدا هەوڵ دەدرێت لە بریى کارکردن بە سیستمی گواستنەوە هەڤاڵانی بریندار یان نەخۆش چارەسەر بکرێن. ئەوە روونە، کە دوژمن هێرشی گەورە دەکات و هەلومەرجەکە دیار نییە، بۆیە هەوڵ دەدەیت باشترین چارەسەری پێشکەش بکەیت."

دوکتۆر ئامانۆس سەبارەت بە مەرجەکانی چارەسەری لە چیادا وتی،" لە چیادا سیستمێک بۆ چارەسەر رێکخراوە. لە بەر هەلومەرجەکە ناتوانین سەقامگیر بین. هەموو کات شوێنەکانمان دەگۆڕین و بەپێى دەرفەت نەخۆشخانەیەک ساز کراوە و هەوڵ دەدرێت دۆخێکى باش بۆ چارەسەرکردن دابین بکرێت. ئامانۆس لە بەردەوامیی وتەکانیدا رایگەیاند، "هەمووی ئەم خەباتانە لەلایەن کۆمیتە و یەکینەکانی تەندروستی، کە بە رێخستنمان کردوون بەڕێوە دەچێت. هەروەها ئاکادیمیەکمان هەیە بە ناوی موحەمەد خەیری دورموش، لەوێ خەباتی پەروەردە بە ڕێوە دەبەین. بە تواناکانی خۆمان و بە هەوڵی هەڤاڵانی دوکتۆر لە چیادا ئەوەمان دروستکردووە. لە هەر ناوچەیەکیش دا بۆ ئەوەیکە لە زووترین کات بگەیەنە سەر هەڤاڵانی نەخۆش و بریندار، بەپێی دەرفەتەکان نەخۆشخانەمان دروستکردووە. یەکینەی تەندروستی و موداخلەی سەرەتایمان هەیە. هەروەها هەڤاڵانی تەندروستکارمان هەیە، کە لە ناو گرووپی بچووکدا پەروەردە و بە رێخستنمان کردوون. ئەم هەڤاڵانە دوای موداخلەی سەرەتایى بە شێوازێکی راست هەوڵ دەدەن بیانگەیەنن لای هەڤاڵانێك، کە شارەزاترن تاوەکو چارەسەریى تەواویان بۆ بکرێت. لەم چواچێوەیەدا هەڤاڵان دەست بە پرۆسەى چارەسەری دەکەن. لە هەلومەرجی شەڕدا ئێمە بۆ خۆمان راستەوخۆ چارەسەری دەکەین زۆر جار رێگا درێژ و دژوار دەبڕین. دوو رۆژ، سێ رۆژ، هەندیکجار حەفتەیەک، دوو حەفتە دەبات. هەڵبەتە لە هەموو ئەم هەلومەرجانەدا ئێمە تەنیا ئەندامی تەندروستی نین، بەڵکوو بەر لە هەموو شتێک ئیمە گەریلاین. ئێمە لە هەلومەرجی چیادا لە دژی دوژمنێک کە خاوەن تەکنۆلۆژیای پێشکەوتووە تێدەکۆشین. لەم چوارچێوەیەدا دەبێت خاوەن هەڵوێستی ملیتانی و جەنگاوەری بین، کە رێخستن ئافراندوێتى و بەم تێڕوانینەوە هەوڵ دەدەین خەبات بکەین.

ئامانۆس لە بەردەوامیی دا راشیگەیاند، لە بەر دۆخی گشتیی شەڕ و هەروەها دۆخی جوگرافی و سروشت تووشی کێشە دەبین. زۆرینەی برینداربوونەکان نەک لە بەر شەڕ، بەڵکوو لە بەر تەقینەوەى بۆمب و دەرەنجامەکانی ئەو بۆمبانە حاڵەتى وەکوو پارچە بەر کەوتن، سووتان و کاریگەریی غاز روودەدات. هەروەها هەوکردن و نەخۆشیی دیکەش هەیە.

ئامانۆس وتی، لە چیادا دەبێت بەرلە هەمووشتێک ئامێری تەکنیکیی پێویست هەبێت و لە کاتی موداخلەی خێرا و پرۆسەى چارەسەریدا  دەتوانن خۆیان بە خێرای بە کەرەستە و پێداویستییە پزیشکییەکان بگەیەنن.

دوکتور ئامانۆس هەروەها رایگەیاند، هیچ یارمەتیەکیان لە پزیشکانی بێسنوورەوە پێناگات.

تێڕوانینی نەخۆش

دوکتۆر ئامانۆس سەبارەت بە بێدەنگی سەبارەت بە شەڕ و تەندروستیی کۆمەڵایەتی رایگەیاند، "راستی کۆمەڵگەیەک کە لە پرسی ئازادی بە باشی تێگەیشتووە سەبارەت بە قڕکردنی کۆمەڵگە ناتوانێت بێدەنگ بێت. بەر لە هەموو شتێک نابێت لە بیر بکرێت، کە بۆ کۆمەڵگەیەکى ئازاد هیچ شتێک وەک نەخۆشیى هێرشکاری، داگیرکەری و کوشتن نییە. کۆمەڵگەیەک کە هەبوونی خۆی لە سەر لەنێوبردنی کۆمەڵگەیەکی دیکە ئاوا کردووە نەخۆشە و ناتوانێت باس لە ئازادی و تەندروستبوونی خۆی بکات. "

ئامانۆس سەبارەت بە دەستێوەردانی سەربازانی تورک لە جەستەی گەریلا شەهیدەکان وتی، "ئەمە دۆخی کەسایەتییەک نیشان دەدات، کە لە بواری دەروونی و رۆحی دا نەخۆشە. هەڵبەتە خراپبوونی دەروون و رۆحی عەقڵانیەتی گشتییە و ئەوەش بەزرترین ئاستی عەقڵانییەتی فاشیستە."

ئامانۆس کۆمەڵگەی تەندرووستی وەها پێناسە کرد،" کۆمەڵگەی تەندروست کۆمەڵگەیەکە خۆی لە تەواوەتی نەخۆشییە دەروونی و رۆییەکان پاک کردبێتەوە و بناغەى ئەو نەخۆشییانەی لە ناو بردبێت."

بێدەنگی هاوکارییە

ئامانۆس بانگی لە پزیشکان کرد، "پزیشک ناسنامەی ئەتنیکیی نییە. سەرەکیترین تایبەتمەندیی هەر پزیشکێک ئەوەیە، کە دەبێت ویژدانی هەبێت. بانگ لە هەموو پزیشکان دەکەم، کە لە دژی عەقڵانیەتێک کە لە رۆژهەڵاتی ناوین، لە جوگرافیای کوردستان تاوانی مرۆڤایەتی دەکات، بێدەنگ نەبن. بێدەنگی هاوکارییە."

گەلی باشوور خاوەنداری لە رۆڵە فیدایی و گیان لەسەردەستەکانی خۆیان بکەن

دوکتۆر ئامانۆس سەبارەت بە هێرشی داگیرکەریی دەوڵەتی تورک رایگەیاند، "هەوڵەکانى ئێستا بۆ داگیرکەرییە و تەنها  بۆ سەر بەشێک نییە، بەڵکو کۆنسێپتی داگیرکەری گشتییە. دەیانەوێت لە رۆژئاوا هەتا باشوور و رۆژهەڵات داگیر بکەن. لە بەر ئەمەش دەوڵەتی تورک هەموو هێزی خۆی خستووەتە کار.

ئامانۆس وتی، گەریلا لە هەمبەری ئەم عەقڵانیەتە بەرخۆدانێکی مەزن دەکات، هەڵوێستێکی فیدایی هەیە، ئەم هێرشە تێکدەشکێنێت و وتیشی، "گەلی باشووری کوردستان دەبێت باش بزانن دروستترین هەڵوێست لە دژی ئەم هەوڵە داگیرکەرییە ئەوەیە، کە خزمەتی خەتی خیانەت و بە کرێگیراوى نەکرێت و خاوەنداری لە رۆڵە فیدایی و گیان لەسەردەستەکانى خۆیان بکەن. "

ر.م