کەنعان ئۆغڵو: بە هەڵوێستی حسێنەوە بەرخۆدان دەکەین

پەرلەمانتاری هەدەپە عەلی کەنعان ئۆغڵو لە دێرسیم لە چالاکی دانیشتندا لەدژی دەستبەسەرداگرتنی قەیوم قسەی کرد و وتی: بە هەڵوێستی حسێنەوە بەرخۆدان دەکەین.

پەرلەمانتاری پارتی دیموکراتیکی گەلان (هەدەپە - HDP)ی ئەستنەبۆڵ عەلی کەنعان ئۆغڵو، دوێنێ ئێوارە بەشداریی چالاکی دانیشتنی ڕێکخستنی هەدەپەی دێرسیم بوو، کە لەدژی سەپاندنی قەیومەکان بە سەر شارەوانیی گەورە شارەکانی ئامەد، مێردین و وان لە گۆڕەپانی سەید ڕەزا دەستیپێکرد. کەنعانئۆغڵوو لە چالاکییەکەدا قسەی کرد و ڕەخنەی لە ڕاگەیاندنی لایەنگر گرت.

کەنعان ئۆغڵو ڕایگەیاند، چاپەمەنیی لایەنگر لە جیاتی دەنگی گەل لەدژی سەپاندنی قەیومەکان ببیستێت، هەوڵ دەدات ڕۆژەڤ و چەواشەکارییەکانی خۆی دەربخات و وتی: "لە لایەنی ئێمەوە ڕۆژەڤی گەل جیاوازە. دەنگمان لە دژی سەپاندنی قەیومەکان بۆ سەر شارەوانییەکانمان کز ناکەین و بێدەنگ نابین".

کەنعان ئۆغڵو ئاماژەى بەوەکرد، لە مانگی موحەڕەم دان و رایگەیاند: "لە کەربەلاوە هەتا ئەمڕۆ شینەکەمان بۆ گەلی زولملێکراو بەردەوامە. وەکچۆن لە کەربەلا زوڵم کرا، لە ١٩٨٣دا لە دێرسیمیش هەمان زوڵم کرا. ئێستا لە چوار لای وڵات زوڵمی کەربەلا بەردەوامە. یەزید پیاوی سەردەمێک نییە، یەزید عەقڵیەتە. ڕێبازێکی زاڵمەکانە، کە خۆیان لەو رێبازەدا دەدۆزنەوە".

کەنعان ئۆغڵو ئەوەشی: "تاوەکو یەزید هەبێت کەسانێکیش دەبن، کە هەڵوێستی حسێن ئاسایان هەبێت".

دوای دانیشتنەکە چالاکییەکە بە چەپڵەڕێزان کۆتایی پێهات.

ژ.ت