کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان-کەنەکە داوا لە لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکات بۆشکاندنی گۆشەگیریی سەرئۆجالان هەنگاو هەڵبگرن و لەهەمبەر چالاکانی مانگرتوودا بێدەنگ نەبن.
کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان – کەنەکە، دەربارەی دۆخی گۆشەگیریی سەرعەبدوڵا ئۆجالان، ڕێبەری گەلی کورد وچالاکی و مانگرتنانەکان لەدژی گۆشەگیری ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەی کەنەکەداهاتووە: لە ناو بەندیخانە جیاوازەکانی تورکیا دا ماوەی چەند مانگە بەندکراوانی سیاسی کورد بەمەبەستی شکاندنی گۆشەگیریی سەر بهڕێز عەبدوڵا ئۆجەلان ، دەستیان داوەتە مانگرتنی بێ سنور لە خواردن، هەروەها لە ٢٠ـی مانگی شوباتەوە تا ئێستا ٧ کەس له زیندانیانی سیاسی کورد كه لە ناویاندا چوار زیندانی سیاسی ژن و هەروەها هاوڵاتییەکی کورد لە ئەڵمانیا بەئامانجی شکاندنی گۆشەگیری چالاکیی فیداییان ئەنجامداوە.
کەنەکە، لە ڕاگەیەندراوەکەدا داوا لە هاووڵاتیانی کورد دەکات چالاکی فیدایی ئەنجام نەدەن و دەڵێت: ئێمه وەک کۆمیتەی مافی مرۆڤی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان ـ کەنەکە ، داوا لەسەرجەم بەندکراوان دەکەین پەنا نەبەن بۆ چالاکیی فیدایی.
کەنەکە، لە ڕاگەیەندراوەکەدا داوا لە لایەنە پەیوەندی دارە نێودەوڵەییەکان دەکات دژی گۆشەگیریی سەر ئۆجالان، هەنگاوهەڵبگرن و دەڵێن: پێمانوایە بەندکردنی مرۆڤەکان و گۆشەگیرکردنیان پێچەوانەی ماددەکانی ١، ٢، ٣، ٥، ٩، ١٠، ١٩ و ٣٠- ی جاڕنامهی گەردونی مافهكانی مرۆڤه، ئەشکەنجەدانی جەستەیی و دەروونی بەندکراوانی سیاسیش بەشێوەیەکی ڕێکخراو لە بەندیخانەکاندا پێشێلکارییەکی زەق و پێشێلکردنی کەرامەتی مرۆڤەكانه، بۆیه داواكارین کۆتایی بەهەموو جۆرە ئەشکەنجەیەک بهێندرێت و بەندکراوانی سیاسی و هەر کەسێک بەهۆکاری سیاسی، نەتەوەیی، ئایینی، مەزهەبی، بیروڕای جیاواز بەند کرابێت ئازاد بکرێن، ئێمه له کۆمیتەی مافی مرۆڤی کەنەکەدا داواکارین كه ئهو گۆشهگیرییهی سەر بهڕێز ئۆجەلان کۆتایی پێبهێندرێت و داخوازییە ڕەواکانی بەندکراوانی سیاسی بەگشتی و بەندکراوانی مانگرتوو لە خواردن جێبەجێ بکرێن.
کەنەکە لە کۆتایی بەیاننامەکەیدا داوا له ڕێکخراوەکانی بواری مافەکانی مرۆڤی ناوخۆی کوردستان و نێودەوڵەتی و کۆمیتەی ئەوروپی بۆ قەدەغەکردنی ئەشکەنجە (CPT) و به ههمان شێوه داوا له ڕاگەیاندن و میدیاكانی كوردستان دەکات، كه لە پێناو داواکاری بەندکراوانی سیاسی مانگرتوو و ههموو چالاكوانان و پاراستنی سەلامەتی ژیانیان هەمووهەوڵەکان-یان بخەینەگەڕ."
ک٠ش