کەنەکە پەیامێکى سەرەخۆشی بە بۆنەی کۆچی دوایی جەلیل گادانی-یەوە بڵاوکردەوە

دەستەى بەڕێوەبەریی کۆنگرەى نەتەوەیى کوردستان بە بۆنەی کۆچی دوایی جەلیل گادانی یەکێک لە رێبەرانی حیزبی دیموکراتی کوردستان پەیامێکى سەرەخۆشیی بڵاوکردەوە.

دەستەى بەڕێوەبەریی کۆنگرەى نەتەوەیى کوردستان بە بۆنەی کۆچی دوایی جەلیل گادانی یەکێک لە رێبەرانی حیزبی دیموکراتی کوردستان پەیامێکى سەرەخۆشیی بڵاوکردەوە.

لە پەیامەکەى کەنەکەدا هاتووە "جەلیل گادانی هەر لە سەردەمی کۆماری کوردستانەوەو هەتا ئێستا. لە ناو خەباتی رزگاریخوازانەی گەلی کوردستاندا بوو. لە سیاسەتی کوردستاندا جێگایەکی دیاری هەبوو. جەلیل گادانی بەهۆی خەبات و تێکۆشانی سیاسییەوە کەوتە بەر پەلاماری رژێمی ئێران و 13 ساڵ لە زینداندا بوو".

ئاماژە بەوەشکراوە "جەلیلی گادانی تەمەنی درێژی خۆی لە خەبات و تێکۆشانی کوردستاندا بەڕیکردو کاری زۆریشی بۆ یەکێتی و یەکڕیزیی نەتەوەیی کرد. چەندین جاریش بەشداری کۆنفرانس و کۆبوونەوەکانی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان-ك.ن.ك – بوو."

دەقی پەیامی سەرەخۆشیی کۆنگرەى نەتەوەی کوردستان (کەنەکە)

پەیامی سەرەخۆشیی

کۆچی دوایی رێبەرێکی حزبی دیموکراتی کوردستان، بەڕێز جەلیل گادانی

گەلی کوردستان

خانەوادەی بەڕێز جەلیل گادانی

بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی بەڕێز جەلیل گادانی ئەندامی رێبەریی حزبی دیموکراتی کوردستانمان پێگەیشت. بەڕێز جەلیل گادانی هەر لە سەردەمی کۆماری کوردستانەوەو هەتا ئێستا. لە ناو خەباتی رزگاریخوازانەی گەلی کوردستاندا بوو. لە سیاسەتی کوردستاندا جێگایەکی دیاری هەبوو. جەلیل گادانی بەهۆی خەبات و تێکۆشانی سیاسییەوە کەوتە بەر پەلاماری رژێمی ئێران و 13 ساڵ لە زینداندا بوو. دوای رووخانی رژێمی شای ئێرانیش، لە ئاستی هەرە سەرەوەدا لە سەنگەرەکانی شۆڕشدا، چ لە ناوخۆو چ لە دەرەوەی نیشتمان، تێکۆشانێکی فراوانی بەڕیوەبرد.

بەڕێز جەلیلی گادانی تەمەنی درێژی خۆی لە خەبات و تێکۆشانی کوردستاندا بەڕیکردو کاری زۆریشی بۆ یەکێتی و یەکڕیزیی نەتەوەیی کرد. چەندین جاریش بەشداری کۆنفرانس و کۆبوونەوەکانی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان-ك.ن.ك – بوو.

لەدەستدانی جەلیل گادانی بۆ ئێمە، بۆ گەل و شۆڕشی کوردستان زیانێکی گەورەیە.

کۆچی دوایی بەڕێز جەلیل گادانی ئێمەی زۆر خەمبار کرد. هاوبەشی خەمی خانەوادەو دۆست و هاوکارانی بەڕیزیانین. بەو بۆنەوە سەرەخۆشی خۆمان لە گەلی کوردستان، لە خەباتکارانی شۆڕش و خانەوادەی بەڕیزیان ئەکەین.

کاک جەلیل خەمت نەبێ، ئێمە لەسەر رێی ئێوە بەردەوامین و وەسیەتی ئێوە بەدی دێنین.

ژ.ت