کەژار: شەهیدانی ٩ی گوڵان مەشخەڵی بەرخودان و خۆڕاگرین
کۆمەڵگای ژنانی ئازادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان (کەژار) بە بۆنەى ساڵیادى شەهیدانى سێدارە راگەیاندراوێکى بڵاوکردەوە.
کۆمەڵگای ژنانی ئازادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان (کەژار) بە بۆنەى ساڵیادى شەهیدانى سێدارە راگەیاندراوێکى بڵاوکردەوە.
کۆمەڵگاى ژنانى ئازادی رۆژهەڵاتى کوردستان (کەژار) بە بۆنەى ساڵیادى شەهیدانى سێدارە لەلایەن رژێمى ئێرانەوە راگەیاندراوێکى بڵاوکردەوە و تیادا هاتووە " هەڤاڵ شیرین عەلەم هوولی و هەڤاڵانی لە زیندانی تاریکپەرەستانی کۆماری سێدارەی ئێران بە بەرخۆدانی خۆیان بڵێسەی هیوا و ئازادییان جارێکی دیکە لە ناو دڵی گەل لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ژیاندەوە".
لە راگەیاندراوەکەى کەژاردا ئەوەش هاتووە "ئه‌مه‌ش ته‌نیا یه‌ك په‌یامی بۆ ئێمه‌ی ژنان و به‌گشتی گه‌لی كورد هه‌یه كه جگه له ژیانێكی ئازاد هیچ رێگا چاره‌یه‌كی ترمان نییه و بۆ گه‌یشتن به‌و ئاسته له ژیاندا پێویست بكات گیانیشمان به‌خت بكه‌ین".
دەقی راگەیاندراوەکەى کەژار بۆ یادی شەهیدانى سێدارە
شەهیدانی ٩ی گوڵان مەشخەڵی بەرخودان و خۆڕاگرین
شەهیدانی ٩ی گوڵان؛ هەڤاڵ شیرین عەلەم هولی و هەڤاڵانی لە زیندانی تاریکپەرەستانی کۆماری سێدارەی ئێران بە بەرخۆدانی خۆیان بڵێسەی هیوا و ئازادییان جارێکی دیکە لە ناو دڵی گەل لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ژیاندەوە. لە کەسایەتیی شەهیدانی ٩ی گوڵاندا سه‌ره‌تا هەموو شەهیدان و بەتایبەتی شەهیدانی مانگی گوڵان بە بیر دێنینەوە و سەری ڕێز و نەوازش لە ئاست گەورەییاندا دادەنەوێنین و په‌یمانمان له پێناو درێژه‌پێدانی رێگایان نوێ ده‌كه‌ینه‌وه.
سیاسەتە نەگریسەکانی رژێمی ئێران له‌پێناو هێشتنەوەی کورسی دەسەڵات، لە سەر گەلانی خاوەن پرەنسیب و کۆڵنەدەر بە هەموو جۆرەکانییەوە بەردەوامە. لە هەر قۆناخێک و بە هەر شێوازێک دەیهەوێت چۆک بە ئیرادەی ئازادیخوازان دابهێنێت و بە لە سێدارەدانی هەڤاڵانمان لە زیندانی ئەوین له ساڵی 2010 ویستی کۆتایی بە بەرخۆدانی گەلی کورد بهێنێت، بەڵام غافڵ بوو لەوەی کە گەل لە پێناو بە دەست خستنی مافە ڕەواکانی خۆی بە دەیان جار ڕووبەڕووی ئەم کردەوانە بووەتەوە و هیچ کاتێک نە تەنیا بە سێدارەدان چاو ترسێن نابێت، بەڵکوو هەستی تۆڵەسەندنەوەی لە بەرامبەر داگیرکەری دا بەتینتر دەبێتەوە.
خۆڕاگریی شەهیدانی ٩ی گوڵان لە زیندانی ئەوین کە میراتگری خۆڕاگرانی زیندانی ئامەدە، سەلمێنەری ئەو ڕاستییەیە کە لە ئێستادا جگە لە به‌رخۆدان و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی تێكۆشان بەرامبەر ئەو هەموو چەواشەکارییەی کە دەوڵەتی ئێران لە بەرامبەری گەلان بەرێوەی دەبات ڕێگایەکی دیکەی نییە، بەڵام ئێمە دەبێت ئەوە بزانین کە لە ئێستادا لە هەر کاتێک زیاتر نزیکین لە گەیشتن بە ئازادی و بێگۆمان خۆڵقێنەری ئەم رۆژەش شەهیدانن.
هەڤاڵ شیرین عەلەم هولی وەکوو کچێکی زاگروس نشین بەو قارەمانییەتییە بێ وێنەیەی مێژووی بەرخۆدانی هەزاران ساڵەی دایکە -خوداوەندی لە ناو دڵی ژنانی ڕۆژهەڵات دا زیندوو کردەوە و وانەی بەهێزی و بوێریی بۆ تەواوی ژنانی ئازارچێشتوو دووبارە کردەوە. هه‌روه‌ها له یەکێک لە وتە بەنرخەکانی دا دەڵێت: "ره‌نگه ئێوە بتوانن گیانمان بستێنن، به‌ڵام ناتوانن ئیرادە و شه‌ره‌فمان تەسلیم وەربگرن" و بە چالاکییە بێ وێنەکەی کە بۆ تۆڵەسەندنەوەی شەهیدبوونی هەڤاڵانی، واتا هەڤاڵ ڕووناهی وان، چالاک جوانڕۆ، شه‌هیدانی راگه‌یاندنی په‌ژاك (1ی گوڵان) ئەوەی بە داگیرکەران، بەتایبەت ده‌وڵه‌تی زلهێز و سێداره‌ی ئێران سه‌لماند کە کەسایەتیی ئاپۆچی بۆ چرکە ساتێکیش غافڵ نابێت لە خوێنی شەهیدانی و تۆڵه‌یان ده‌كاته‌وه ئه‌گه‌ر به به‌خشینی گیانیشی بێت.
هه‌موو ئه‌م سیاسه‌تانه به‌رامبه‌ر به فكر و ڕامانی ئازاد ئه‌وه‌ی به ئێمه سه‌لماند كه دوژمنانی گه‌لی كورد و کوردستانی خاوەن یەک زیهنییەتن بە تایبەت بەرامبەر فکری نەتەوەیی، دیموکراسی و ئازادیخوازی، بەڵام ئێمە وەکوو گەلی کورد بەتایبەت ژنان لە پێناوی وەدیهێنانی ئەو خاڵانەدا قوربانی زۆرمان داوە، لەیلا قاسم نموونەی هەرە بەرچاوە له باشوری كوردستان کە بوێرانە لە بەرامبەر رژێمی چەوسێنەری بەعسی سەدام ڕاوەستا و ته‌نانه‌ت له‌پای سێداره‌ش دا ته‌سلیمی داخوازی دوژمن نه‌بوو، سه‌ری دا به‌ڵام شه‌ره‌ف و ئیراده‌ی نه‌دا.
مێژوومان ئه‌وه‌ی به ئێمه نیشان داوه كه وه‌كوو گه‌لی كورد هه‌ركاتێك ڕووبه‌ڕووی قۆناخێكی هه‌ستیار و مه‌ترسیدار بووینه‌ته‌وه، به پشت به‌ستن به‌هێز و ئیرادەی خۆمان ئەو قۆناخەمان بە سەرکەوتووانە تێپەرکردووە. بێگومان ئێستاش کە بە قۆناخێکی هەستیار و چارەنووسسازدا تێپەر دەبین بۆ سەرخستنی ئەم قۆناخە هەستیارە پێویستی بە پێشەنگایەتی هه‌یه، هەڤاڵ لەیلا و هەڤاڵانی لە زیندان دا و گەلی کورد لە پارچەکانی کوردستان و هەروەها هەندەران بە چالاکییە بێ وێنەکەیان پێشەنگایەتیی ئەم لاپەڕە نوێیەی مێژوویان له‌سه‌ر شانی خۆیان داناوه. ئه‌مه‌ش ته‌نیا یه‌ك په‌یامی بۆ ئێمه‌ی ژنان و به‌گشتی گه‌لی كورد هه‌یه كه جگه له ژیانێكی ئازاد هیچ رێگا چاره‌یه‌كی ترمان نییه و بۆ گه‌یشتن به‌و ئاسته له ژیاندا پێویست بكات گیانیشمان به‌خت بكه‌ین.
بۆیه وه‌كوو كۆمه‌ڵگه‌ی ژنانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان داوامان له هه‌موو ژنان و به‌گشتی گه‌لی كورد ئه‌وه‌یه بۆ خاوه‌نداریكردن له شه‌هیدانی ٩ی گوڵان و به‌گشتی هه‌موو شه‌هیدانی رێگای ئازادی و هه‌روه‌ها به‌رخۆدانی مانگرتووان شیرین ئاسا به گژ دوژمن و داگیركاران دا بچینه‌وه و ببینه چقڵی چاوی نه‌یارانمان. به خۆرێكخستن كردن و یه‌كگرتنمان به‌تایبه‌ت به بۆنه‌ی ئه‌م رۆژه‌وه یادی شه‌هیدان به‌رز رابگرین و درێژه به تێكۆشانی بێ وێنه‌یان بده‌ین. ئاستی به‌رخۆدانی بگه‌ینینه لووتكه و سه‌ركه‌وتن قازانج بكه‌ین.
ر.م