گروپێکی دیکەی قەڵغانی زێندوو لە سلێمانییەوە بەرەو قەندیل بەڕێکەوت

دوای ئەوەی دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر هێرش و داگیرکەرییەکانی لەسەر باشووری کوردستان بەرفراون کرد، گەلی باشووری کوردستان، بە مەبەستی پێشگرتن لەو داگیرکارییە بەرەو چیاکان هەڵکشان بۆ ئەوەى لە بەرامبەر ئەو سوپایەدا خۆیان بکەن بە قەڵغانی زێندوو.

دوای ئەوەی لە هەفتەی ڕابردوودا گەنجانی باشووری کوردستان بە پێشەنگایەتیی گەنجانی وڵاتپارێزی کوردستان و ژنانی گەنجی تیکۆشەر بەرەو چیای قەندیل چوون و خۆیان کردە قەڵغانی زیندوو، سەرلەبەیانیى ئەمڕۆش گروپێکی تر لە گەلی باشووری کوردستان بەرەو چیای قەندیل بەرێکەوتن بۆ ئەوەی پشتگیری خۆیان بۆ قەلغانی زیندووی گەنجان ڕابگەیەنن و پێش لەداگیرکاریی سوپای تورکیا بگرن، کە بەرەو قوڵایی خاکی باشوری کوردستان پێشڕەوی دەکەن.

لەو بارەیەوە حاجی ئازاد هاوسەرۆکی تەڤگەری ئازادی هەرێمی سلێمانی بە ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) ڕاگەیاند "ئیمە وەک جەماوری باشووری کوردستان بە هەموو شێوەیەک دژی داگیرکاریی سوپای تورکیاین بۆ سەر خاکی باشووری کوردستان، بۆیە ئێمە دەچین بۆ قەندیل بۆ ئەوەی خۆمان بکەین بە قەڵغانی زیندوو لەبەردەم فڕۆکە و تانکەکانی دوژمن تاوەکو پێش لەو داگیرکارییە بگرین".

وتیشی "ئەو لایانانە شەرمەزار و ریسوا دەکەین، کە ڕیگا خۆش دەکەن بۆ داگیرکەران و پیشەنگایەتی بۆ دووژمن دەکەن بۆ داگیرکردنی باشووری کوردستان و پێیان دەڵین، مێژوو لەو خیانەتەتان خۆش نابێت".

ر.م