گه‌ریلا تی ڤی دیمه‌نی چالاكییه‌كانی گه‌ریلا له جۆله‌مێرگ و ئاڤاشین-ی بڵاوكرده‌وه كه دژبه سوپای توركی داگیركه‌ر ئه‌نجام درابوون.
ڕاگه‌یه‌نراوی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل (هه‌په‌گه) ده‌رباره‌ی ئه‌و چالاكییانه:
چالاكیی گردی خه‌ره‌گۆل - جۆله‌مێرگ - ٢٩ی ئایاری ٢٠١٩
ڕێكه‌وتی ٢٩ی ئایار كاتژمێر ١٥ هێزه‌كانمان له دژی سوپای ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر له گردی خه‌ره‌گۆل-ی ناوچه‌ی چه‌لێی جۆله‌مێرگ چالاكییه‌كیان ئه‌نجام دا. له چالاكییه‌كه‌دا گورزی تووند له په‌ناگه‌كانی دوژمن له‌سه‌ر گرده‌كه درا و ٥ سه‌ربازی دوژمن كوژران. سوپای ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر دوای چالاكییه‌كه به ئۆبوس و هاوه‌ن ده‌وروبه‌ری تۆپباران كرد و به‌و هۆیه‌شه‌وه ئاگر له دارستان كه‌وته‌وه.
چالاكیی گردی خوه‌دێ - ئاڤشین - ٢٥ی حوزه‌یرانی ٢٠١٩
ڕێكه‌وتی ٢٥ی حوزه‌یران كاتژمێر ١٣:١٥ هێزه‌كانمان له دژی یه‌كینه‌كانی سوپای توركی داگیركه‌ر له گردی خوه‌دێی هه‌رێمی ئاڤاشین چالاكییه‌كیان ئه‌نجام دا. ڕوون نه‌بوویه‌وه له چالاكییه‌كه‌دا چه‌ند سه‌رباز كوژران و بریندار بوون.
چالاكیی گردی عه‌لی شێر - گه‌ڤه‌ر - جۆله‌مێرگ - ٢٧ی حوزه‌یرانی ٢٠١٩
ڕۆژی ٢٧ی حوزه‌یران كاتژمێر ٩:٤٠ هێزه‌كانمان له دژی سوپای ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر كه له گردی شه‌هید عه‌لی شێر-ی ناوچه‌ی گه‌ڤه‌ر-ی جۆله‌مێرگ جێگیربووبوون، چالاكییه‌كیان ئه‌نجام دا. سه‌ركه‌وتوانه له سه‌نگه‌ر و بنكه‌كانی دوژمن درا و ته‌قینه‌وه‌یه‌كی گه‌وره له گرده‌كه ڕوویدا. له ئه‌نجامدا ئاگر كه‌وته‌وه و ماوه‌ی نیو كاتژمێر به‌رده‌وام بوو. چالاكییه‌كه كوژراو و برینداری دوژمنی لێكه‌وته‌وه، به‌ڵام ژماره‌یان ڕوون نه‌بوویه‌وه.
s.m