گه‌ریلا گورزی له‌و سه‌ربازانه دا كه له ئۆپه‌راسیۆندا بوون
گه‌ریلاكانی هه‌په‌گه له ده‌وروبه‌ری به‌دلیس له‌و هێزانه‌ی داگیركه‌ریان دا كه ده‌ستیان به ئۆپه‌راسیۆن كردبوو. له ٣ چالاكیدا لایه‌نی كه‌م ٤ سه‌ربازی توركیا كوژران.
گه‌ریلاكانی هه‌په‌گه له ده‌وروبه‌ری به‌دلیس له‌و هێزانه‌ی داگیركه‌ریان دا كه ده‌ستیان به ئۆپه‌راسیۆن كردبوو. له ٣ چالاكیدا لایه‌نی كه‌م ٤ سه‌ربازی توركیا كوژران.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل (هه‌په‌گه) ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه و ده‌رباره‌ی چالاكییه‌كانی گه‌ریلا و هێرشه‌كانی سوپای توركی داگیركه‌ر زانیاری دا.
ده‌قی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه:
ڕێكه‌وتی ١٥ی ئایار\٢٥ی گوڵان سوپای ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر له ناوچه‌كانی شێخ جومعه و شه‌هید مزگین-ی سه‌ر به شاری به‌دلیس به یه‌كینه نهێنییه‌كان ده‌ستی به ئۆپه‌راسیۆن كرد.
ڕێكه‌وتی ١٦ی ئایار\٢٦ی گوڵان له دۆڵی شنادۆخان-ی ناوچه‌ی شێخ جومعه هێزه‌كانمان له دژی یه‌كینه‌كانی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه چالاكییه‌كیان كرد. له‌نزیكه‌وه له ٢ ئۆتۆمبێل و سه‌ربازانی دوژمنیان دا. گورز به‌ر ئۆتۆمبێله‌كان كه‌وت، ٣ سه‌رباز كوژران و چه‌ندانی دیكه‌ش بریندار بوون.
هه‌مان ڕۆژ كاتژمێر ١٨:٤٠ هێزه‌كانمان له هه‌مان دۆڵ بۆ جاری دووه‌م له سه‌ربازه‌كانیان دا. گورزی تووند له یه‌كینه‌كه‌ی دوژمن درا به‌ڵام ژماره‌ی كوژراو و برینداره‌كانیان ڕوون نه‌بووه‌ته‌وه.
له گردی كولتێ سه‌ربازێك كوژرا و یه‌كێكی دیكه‌ش بریندار بوو
ڕێكه‌وتی ١٨ی ئایار\٢٨ی گوڵان له بناری گردی كولتێ هێزه‌كانمان چاودێریی یه‌كینه‌یه‌كی سه‌ربازییان كرد. هه‌مان ڕۆژ كاتژمێر ١٨:٤٥ هێزه‌كانمان له یه‌كینه‌كه‌یان دا. له ئه‌نجامدا سه‌ربازێك كوژرا و یه‌كێكی دیكه‌ش بریندار بوو.
سوپای ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر ئێواره‌ی ١٩ی ئایار\٢٩ی گوڵان به‌بێ ئه‌نجام كشایه‌وه. له كاتی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا هێزه‌كانی داگیركه‌ر به كۆپته‌ری هێرشبه‌ر و تۆپهاوێژ هێرشیان كرده سه‌ر ناوچه‌كه.
هێرشی ئاسمانی له ئاڤاشین
ڕێكه‌وتی ٢٠ی ئایار\٣٠ی گوڵان فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی سوپای ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر كاتژمێر ١٢:٣٠ ناوچه‌ی گرده‌سوور-ی هه‌رێمی ئاڤاشین و كاتژمێر ١٣:٣٠ - ١٤:٣٠ دۆڵی ئاڤاشین-یان بۆردومان كرد. به‌هۆی بۆردومانه‌كان هیچ زیانێك به هێزه‌كانمان نه‌گه‌یشتووه.
s.m