گه‌ریلاكان به‌بۆنه‌ی ٤ی نیسان نه‌مامیان چاند
له هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مه‌دیا پیرۆزباییه‌كان به‌بۆنه‌ی ڕۆژبوونی ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان به‌رده‌وامن. گه‌ریلاكان به‌و بۆنه‌یه‌وه هه‌ڵمه‌تێكی نه‌مام چاندنیان ده‌ستپێكرد.
له هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مه‌دیا پیرۆزباییه‌كان به‌بۆنه‌ی ڕۆژبوونی ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان به‌رده‌وامن. گه‌ریلاكان به‌و بۆنه‌یه‌وه هه‌ڵمه‌تێكی نه‌مام چاندنیان ده‌ستپێكرد.
له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامی هێرشهئاسمانییهكانی ده‌وڵه‌تی توركیا، گه‌ریلاكان له زۆر ده‌ڤه‌ر ڕۆژبوونی ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان-یان پیرۆز كرد. له پیرۆزباییهكاندا ژماره‌یه‌كی زۆری گه‌ریلاكان ئاماده‌بوون و هه‌ڵپه‌ڕكێیان كرد و نه‌مامیان چاندن.
گولچیا گابار، ئه‌ندامی كۆردیناسیۆنی پارتیی ئازادیی ژنانی كوردستان - پاژك له میانه‌ی پیرۆزباییه‌كانی ٤ی نیسان له هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مه‌دیا وتی: ئه‌مڕۆ ڕۆژبوونی ڕێبه‌ر ئاپۆیه. ڕۆژبوونی ژنان، گه‌لی كورد و مرۆڤایه‌تییه.
«هه‌ر وه‌ك چۆن سرووشت خۆی نوێ ده‌كاته‌وه، مرۆڤیش ڕۆح و هۆشی خۆی به‌بوونی ڕێبه‌رایه‌تی، له ٤ی نیساندا زیندوو ده‌كاته‌وه. له‌به‌رئه‌وه ڕۆژبوونی ڕێبه‌ر ئاپۆ وه‌ك له‌دایكبوونی مرۆڤایه‌تی پیرۆزه. هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیای فاشیست له‌سه‌ر هه‌موو سرووشت و خاكی ئێمه هه‌یه. عه‌فرین كه شاری سرووشت و ژنه، هێزهپیلانگێڕهكان و داگیركه‌ره‌كان ئه‌مڕۆ تیایدا گه‌ل قڕ ده‌كه‌ن و هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر دره‌ختی زه‌یتوونه‌كان. ته‌نانه‌ت چاویان به دارزهیتوونهكانی ئێمه‌ش هه‌ڵنایه‌ت.»
«هه‌ر هه‌رێمێك دره‌ختی لێ بێت، پێی ده‌ڵێین عه‌فرین»
گولچیا گابار، ئه‌ندامی كۆردیناسیۆنی پاژك له درێژه‌ی قسه‌كانیدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد، له‌پێناو ئه‌و سرووشته‌ی كه له عه‌فرین كوژراوه، ئه‌مڕۆ نه‌مام ده‌چێنین.
«هه‌ر ده‌ڤه‌رێك كه ده‌ره‌ختی لێ هه‌بێت، پێی ده‌ڵێین عه‌فرین. له هه‌موو ده‌ڤه‌ره‌كانی كوردستان نه‌مام ده‌چێنین و هه‌موو ده‌ڤه‌ره‌كان ده‌كه‌ینه عه‌فرین. له‌و شوێنه‌ی سرووشت و خاك هه‌بێت، فه‌لسه‌فه‌ی ڕێبه‌رایه‌تی و ڕۆحی ئه‌و ده‌بێت. ڕۆژبوونی سه‌رۆك ئاپۆ له دایكانی عه‌فرین، شه‌ڕڤانانی عه‌فرین، شه‌ڕڤانانی ڕێبه‌ر ئاپۆ كه له سه‌نگه‌ره‌كانی به‌رخۆداندان، پیرۆز بێت.»
گه‌ریلاكان به هه‌ڵپه‌ڕكێ و گۆرانی به‌رده‌وامییان به پیرۆزكردنی ٤ی نیسان دا.
s.m