گه‌ریلاكان له خواكورك دژی سوپای توركی داگیركه‌ر چالاكییان ئه‌نجام دا
هه‌په‌گه ڕایگه‌یاند، له ئه‌نجامی چالاكییه‌كی گه‌ریلاكان له هه‌رێمی خواكورك سه‌ربازێكی توركیا كوژراوه.
هه‌په‌گه ڕایگه‌یاند، له ئه‌نجامی چالاكییه‌كی گه‌ریلاكان له هه‌رێمی خواكورك سه‌ربازێكی توركیا كوژراوه.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل (هه‌په‌گه) ده‌رباره‌ی چالاكییه‌كانی گه‌ریلا و هێرشه‌كانی سوپای توركی داگیركه‌ر ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه.
ده‌قی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه:
هێزه‌كانمان له چێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕیی شه‌هید باگه‌ر و شه‌هید ڕۆنیادا ڕۆژی ٣٠ی ته‌مووز\٨ی گه‌لاوێژ كاتژمێر ١٢:٣٠ له دژی یه‌كینه‌یه‌كی ئۆپه‌راسیۆنی سوپای توركی داگیركه‌ر كه له گردی شه‌هید ده‌روێش-ی هه‌رێمی خواكوركی سه‌ربه هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مه‌دیا جێگیربووبوو، چالاكییه‌كی نیشانه‌شكێنییان ئه‌نجام دا. له‌م چالاكییه‌دا سه‌ربازێكی دوژمن كوژرا.
شه‌ڕ له به‌ستا
ڕۆژی ٢٨ی ته‌مووز\٦ی گه‌لاوێژ سوپای توركی داگیركه‌ر به پشتیوانی یه‌كینه نهێنییه‌كانی له چه‌لێ سۆر-ی سه‌ربه ناوچه‌ی شه‌هریبان-ی ده‌ڤه‌ری به‌ستای شرنا‌خ ده‌ستی به ئۆپه‌راسیۆن كرد. هه‌مان ڕۆژ كاتژمێر ١٢:٤٠ هێزه‌كانمان له‌گه‌ڵ یه‌كینه‌یه‌كی سوپای توركی داگیركه‌ر ڕووبه‌ڕووی یه‌كتر بوونه‌وه. ڕوون نه‌بوویه‌وه له‌و شه‌ڕه‌دا چه‌ند سه‌رباز كوژران و بریندار بوون. ٢ هاوڕێمان كه قاره‌مانانه له دژی دوژمن شه‌ڕیان كرد، شه‌هید بوون. زانیاری ده‌رباره‌ی ناسنامه‌ی هاوڕێیانی شه‌هید دواتر به ڕای گشتی ڕاده‌گه‌یه‌نین. هه‌مان ڕۆژ ئۆپه‌راسیۆنه‌كه پاشه‌كشه‌ی كرد.
ئۆپه‌راسیۆنی سلۆپی پاشه‌كشه‌ی كرد
ڕۆژی ٢٧ی ته‌مووز\٥ی گه‌لاوێژ سوپای توركی داگیركه‌ر له ده‌وروبه‌ری گونده‌كانی گه‌رمك زو زێتكا-ی سه‌ربه ناوچه‌ی سلۆپیی شرنه‌خ ده‌ستی به ئۆپه‌راسیۆن كرد. هه‌مان ڕۆژ سوپای توركی داگیركه‌ر بۆردومانی ناوچه‌كه‌ی كرد و به‌ره‌به‌یانیی ٢٨ی ته‌مووز\٦ی گه‌لاوێژ سه‌ربازی له ناوچه‌كه جێگیر كرد. ئه‌م ئۆپه‌راسیۆنه نیوه‌ڕۆی هه‌مان ڕۆژ به‌بێ ئه‌نجام پاشه‌كشه‌ی كرد. سوپای توركی داگیركه‌ر له ڕێی مێدیاكانییه‌وه هه‌واڵی درۆ ده‌رباره‌ی زیانه‌كانی گه‌ریلا بڵاوده‌كاته‌وه. له ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا هیچ زیانێك به هێزه‌كانمان نه‌گه‌یشتووه.
فڕۆكه جه‌نگییه‌كان هه‌رێمی زاپ-یان بۆردومان كرد
ڕۆژی ٣١ی ته‌مووز\٩ی گه‌لاوێژ (ئه‌مڕۆ) كاتژمێر ٧:٣٠ فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی سوپای توركی داگیركه‌ر گردی به‌هار-ی سه‌ربه گوندی فله‌ها-ی ده‌ڤه‌ری كونیشكا-ی هه‌رێمی زاپ-ی سه‌ربه هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مه‌دیایان بۆردومان كرد. له‌و بۆردومانه‌دا هیچ زیانێك به هێزه‌كانمان نه‌گه‌یشتووه.
s.m