گه‌ریلاكان له چه‌لێ، شه‌مزینان و سیده‌كان گورزیان له دوژمن دا
گه‌ریلاكانی هه‌په‌گه و یه‌ژاستار له چه‌لێ، شه‌مزینان و سیده‌كان دژی سوپای توركی داگیركه‌ر چالاكییان كرد.
گه‌ریلاكانی هه‌په‌گه و یه‌ژاستار له چه‌لێ، شه‌مزینان و سیده‌كان دژی سوپای توركی داگیركه‌ر چالاكییان كرد.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل (هه‌په‌گه) ده‌رباره‌ی چالاكییه‌كانی گه‌ریلا و هێرشه ئاسمانییه‌كانی سوپای توركی داگیركه‌ر ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه.
ده‌قی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه:
چالاكییه‌كانی یه‌كینه‌كانمان له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕیی شه‌هید باگه‌ر و شه‌هید ڕۆنیادا دژبه داگیركاری به‌رده‌وامن. له‌و چوارچێوه‌یه‌دا:
چه‌لێ
٧ی ئایار\١٧ی گوڵان كاتژمێر ١١:٣٠ هێزه‌كانمان له گردی كۆردینه‌ی سه‌ر به ناوچه‌ی چه‌لێی جۆله‌مێرگ دژی سوپای ده‌وڵه‌تی تورك چالاكییه‌كیان كرد. به‌تووندی له سه‌نگه‌ره‌كانی سه‌ربازان درا. ڕوون نه‌بوویه‌وه چه‌ند سه‌رباز كوژران و بریندار بوون.
شه‌مزینان
٨ی ئایار\١٨ی گوڵان كاتژمێر ١٣:٣٠ هێزه‌كانمان له دژی سه‌ربازانی توركیا كه له گردی سیڤیر پاسه‌وانه‌تیی سه‌ربازگه‌ی بێزه‌لێی سه‌ر به ناوچه شه‌مزینانی جۆله‌مێرگیان ده‌كرد، چالاكییه‌كیان كرد. له‌م چالاكییه‌دا كه له دوو قۆڵه‌وه له سه‌نگه‌ر و ڕه‌بایه‌كانی دوژمن درا، ڕوون نه‌بوویه‌وه چه‌ند سه‌رباز كوژران و بریندار بوون. دوای چالاكییه‌كه فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا ده‌وروبه‌ری كاتژمێر ١٥:٣٠ بۆمبارانی گردی سۆر-یان كرد. له‌م بۆردومانه‌دا هیچ زیانێك به هێزه‌كانمان نه‌گه‌یشت.
سیده‌كان
هه‌مان ڕۆژ كاتژمێر ١٥:٣٠ هێزه‌كانمان له دژی سه‌ربازانی توركیا كه له‌سه‌ر گردی لێلیكان-ی سیده‌كان له باشووری كوردستان جێگیربووبوون، چالاكییه‌كیان كرد. به‌تووندی له سه‌نگه‌ر و ڕه‌بایه‌كانی دوژمنیان دا. ژماره‌ی سه‌ربازه كوژراو و برینداره‌كان ڕوون نه‌بوویه‌وه. دوای چالاكییه‌كه كاتژمێر ١٦:٣٠ فڕۆكه‌جه‌نگییه‌كان بناری شه‌هید شه‌ڕڤان و گردی لێلیكان-یان بۆردومان كرد. له‌م بۆردومانه‌دا هیچ زیانێك به هێزه‌كانمان نه‌گه‌یشت.
هه‌رێمه‌كانی گه‌ریلا بۆردومان كران
فڕۆكه‌جه‌نگییه‌كانی سوپای توركی داگیركه‌ر هێرشیان كرده سه‌ر هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مه‌دیا. له‌م چوارچێوه‌یه‌دا: فڕۆكه جه‌نگییه‌كان ٨ی ئایار\١٨ی گوڵان كاتژمێر ٣ ناوچه‌ی شه‌هید ده‌لیلا-ی سه‌ر به هه‌رێمی حه‌فتانین، له‌نێوان كاتژمێر ١٦:٣٠ - ١٧:٣٠ ده‌ڤه‌ری به‌رگاره-ی سه‌ر به هه‌رێمی گاره-یان بۆردومان كرد.
٩ی ئایار\١٩ی گوڵان فڕۆكه جه‌نگییه‌كان كاتژمێر ٩:٣٠ - ١٩:٣٠ ده‌ڤه‌ری به‌رگاره-ی سه‌ر به هه‌رێمی گاره و كاتژمێر ٣:٣٠ و ١٥:٣٠ ده‌ڤه‌ری مام ڕه‌شۆ-ی سه‌ر به ئاڤاشین-یان بۆردومان كرد.
له ئه‌نجامی ئه‌م بۆردومانانه‌دا هیچ زیانێك به هێزه‌كانمان نه‌گه‌یشتووه.
s.m