گه‌ریلاكان له چه‌لێ چالاكییان كرد
گه‌ریلاكانی هه‌په‌گه و یه‌ژا ستار له ناوچه‌ی چه‌لێ دژی سه‌ربازانی توركیا چالاكییان كرد و گورزیان له بنكه و سه‌نگه‌ره‌كانی سوپای تورك دا.
گه‌ریلاكانی هه‌په‌گه و یه‌ژا ستار له ناوچه‌ی چه‌لێ دژی سه‌ربازانی توركیا چالاكییان كرد و گورزیان له بنكه و سه‌نگه‌ره‌كانی سوپای تورك دا.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل (هه‌په‌گه) ده‌رباره‌ی چالاكیی ٢ی نیسان\١٣ی خاكه‌لێوه-ی گه‌ریلاكان له ناوچه‌ی چه‌لێی سه‌ر به جۆله‌مێرگ ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه.
له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه، «هێزه‌كانمان له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕیی شه‌هید باگه‌ر و شه‌هید ڕۆنیادا، ڕۆژی ٢ی نیسان\١٣ی خاكه‌لێوه كاتژمێر ١٣:٣٠ له دژی سه‌ربازانی ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر له گردی شه‌هید باگه‌ر و كۆردینه-ی ناوچه‌ی چه‌لێی جۆله‌مێرگ چالاكییه‌كیان ئه‌نجام دا. به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوو له سه‌نگه‌ر و بنكه‌كانی دوژمن درا. ژماره‌ی كوژراو و برینداره‌كان ڕوون نه‌بوویه‌وه. دوای چالاكییه‌كه سوپای ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر تۆپبارانی ناوچه‌كه‌ی كرد.»
s.m