گهریلاكان نامهیان بۆ مانگرتوانی باشووری كوردستان نارد
گەریلاکانی ئازادی نامەیان بۆ مانگرتوانی دژبه گۆشهگیری فادیلە تۆک، ناسر یاگز و هەرێم مەحموود نارد. له نامهكهیاندا هاتووه، «لە هەموو کاتێک زیاتر نزیکی سەرکەوتنین.»
گەریلاکانی ئازادی نامەیان بۆ مانگرتوانی دژبه گۆشهگیری فادیلە تۆک، ناسر یاگز و هەرێم مەحموود نارد. له نامهكهیاندا هاتووه، «لە هەموو کاتێک زیاتر نزیکی سەرکەوتنین.»
ئەندامی پارتی دیموکراتیی گەلان (HDP) ناسر یاگز ١٦٠ ڕۆژ، ئەندامی ئەنجومەنی عەشتار لە مەخموور فادیلە تۆک ١٠٠ ڕۆژ و ئهندازیارێكی گهرمیان به ناوی هەرێم مەحموود ٦٥ ڕۆژە دژی گۆشەگیریی سهر ڕێبهری گهلی كورد عهبدوڵا ئۆجالان مانیان لە خواردن گرتووە. گەریلاکان نامەیەکیان بۆ ئهم ٣ بهرخۆدێرهی باشووری كوردستان نارد. تیایدا هاتووه، بیروڕاکانی ئۆجالان ڕۆژبەڕۆژ جێبەجێ دەبن. داوایان لە گەلی باشووری کوردستان كردووه کۆتایی بەو بێدەنگییە بێنێت.
لە نامەکەدا هاتووه، «ئێمە سڵاو لە چالاكانی مانگرتوو له خواردن دەکەین و سەرکەوتنتان بۆ دەخوازین. ڕێبەر ئاپۆ هیوای سەرکەوتن و ئازادی زیاتر کرد. لە کەسایەتیی ڕێبەر ئاپۆدا، گەل و نەتەوەی کورد، دیموکراتی و ئازادی گۆشەگیر دەکرێن. دەیانەوێت دڵی ملیۆنان کەس لە زیندان گۆشەگیر بکەن. بەڵام نازانن کە لە دڵی ملیۆنان مرۆڤی ئازادیخواز، ڕامانەکانی ڕێبەر ئاپۆ هەن و ڕۆژبەڕۆژیش ئەو فکر و ڕامانانە زیندووتر دەبن.»
لە بهشێكی دیكهی نامهی گهریلاكاندا هاتووه، «بانگهوازی ئێمه لە گەلی باشوور ئهوهیه کۆتایی بەو بێدەنگی بێنێت و هەموومان پێكهوه بە بۆچوونێكی هاوبەش خاوەندارهتی له ڕێبەر ئاپۆ و خاکی خۆمان بكهین. هەموومان پێكهوه دەگەینە ئامانج، سەردەکەوین و ئازادیی ڕێبەر ئاپۆ ڕادەگەیهنین. ئازادیی ڕێبەر ئاپۆ دەکەینە دیاری بۆ گەلهكهمان، مرۆڤایەتی، ئازادیخوازان، دایکان و دڵی پاکی شەهیدان. ئێمە لە هەموو کاتێك زیاتر نزیكی سەرکەوتنین و سەرکەوتن بۆ ئێمەیه.»
s.m