ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل - هه‌په‌گه ڕاگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و ئاشكرای كرد كه هێزه‌كانی گه‌ریلا له هه‌رێمی برادۆستی سیده‌كان هێرشیان كردۆته سه‌ر یه‌كه‌یه‌كی شاراوه‌ی هێزه‌كانی توركیای داگیركه‌ر. هه‌په‌گه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه، هێزه‌كانی گه‌ریلا له چه‌ولیك دژی ٢ بنكه‌ی سه‌ربازیی سوپای توركیا چالاكییان ئه‌نجامداوه.
هاوكات هه‌په‌گه ڕایگه‌یاند، سوپای توركیای داگیركه‌ر له دژی قه‌ندیل هێرشێكی به‌رفره‌وانی ئاسمانی ئه‌نجامداوه و به‌م هێرشه ئاسمانییانه ده‌یانه‌وێت خه‌ڵك ناچار بكه‌ن ئه‌و هه‌رێمانه چۆڵ بكه‌ن، به‌ڵام هێرشه‌كانی داگیركاری به ئه‌نجام ناگه‌ن.
ده‌قی ڕاگه‌یه‌ندراوی هه‌په‌گه:
له برادۆست هێرشكرایه سه‌ر یه‌كه‌یه‌كی شاراوه
له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕیی شه‌هید ئاگری و شه‌هید پیرۆزدا، هێزه‌كانمان ١٠ی حوزه‌یران\٢٠ی جۆزه‌ردان كاتژمێر ٩:٣٠ له دۆڵی عه‌لی درێژ-ی هه‌رێمی برادۆستی سه‌ر به ده‌ڤه‌ری سیده‌كانی باشووری كوردستان، له دژی یه‌كه‌یه‌كی شاراوه‌ی سوپای توركیای داگیركه‌ر چالاكییه‌كیان ئه‌نجامدا. له‌م چالاكییه‌دا ژماره‌ی كوژراو و برینداره‌كان ڕوون نه‌بوویه‌وه.
له ناوچه‌ی چه‌رمێی چه‌ولیك ٤ سه‌رباز كوژران و ٢ی دیكه‌ش بریندار بوون
ڕۆژی ٨ی حوزه‌یران\١٨ی جۆزه‌ردان كاتژمێر ١٦:٢٠ هێزه‌كانمان له سه‌ربازگه‌ی فه‌مێی ناوچه‌ی چه‌رمێی چه‌ولیك له دژی گرووپێكی سه‌ربازی چالاكییه‌كیان ئه‌نجامدا. له‌نزیكه‌وه له یه‌كه‌كه‌ی دوژمن درا و ٤ سه‌رباز كوژران و ٢ی دیكه‌ش بریندار بوون. سوپای توركیای داگیركه‌ر له دوای چالاكییه‌دا كوژراو و برینداره‌كانی خۆی به كۆپته‌ری سكۆرسكی و كۆبرا له هه‌رێمه‌كه گواسته‌وه و ئۆپه‌راسیۆنێكی ده‌ستپێكرد. ئه‌م ئۆپه‌راسیۆنه ڕۆژی ٩ی حوزه‌یران كاتژمێر ١٤:٠٠ به‌بێ ئه‌نجام پاشه‌كشه‌ی كرد.
به‌سه‌ركه‌وتوویی له سه‌ربازگه‌ی ئانیته‌په درا
ڕۆژی ٩ی حوزه‌یران\١٩ی جۆزه‌ردان كاتژمێر ٢١:٤٥ هێزه‌كانمان له دژی سه‌ربازگه‌ی ئانیته‌په‌ی ناوه‌ندی چه‌ولیك چالاكییه‌كیان ئه‌نجامدا. به‌سه‌ركه‌وتوویی له سه‌نگه‌ره‌كانی دوژمن درا و ئه‌وه‌نده‌ی ڕوون بوویه‌وه سه‌ربازێك كوژرا. سوپای توركیای داگیركه‌ر ڕۆژی ١٠ی حوزه‌یران كاتژمێر ٥:٣٠ له هه‌رێمه‌كه ئۆپه‌راسیۆنێكی ده‌ستپێكرد و له هه‌مان ڕۆژ و شه‌ودا به‌بێ ئه‌نجامی پاشه‌كشه‌ی كرد.
هێرشی ئاسمانی له دژی قه‌ندیل
ڕۆژی ١٠ی حوزه‌یران\٢٠ی جۆزه‌ردان له‌نێوان كاتژمێر ١١ و ١٢، فڕۆكه‌جه‌نگییه‌كانی سوپای توركیای داگیركه‌ر هێرشێكی به‌رفره‌وانی ئاسمانییان له دژی هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مه‌دیا له قه‌ندیل ئه‌نجامدا. فڕۆكه جه‌نگییه‌كان بۆردومانی گوندی بێتالا، دۆڵی به‌دران، سوره‌دێ و ده‌ره‌شێی سه‌ر به ده‌ڤه‌ری قه‌ڵاتووكان، گردی شێخ ناسری سه‌ر به دۆڵی باڵه‌ییان، گردی شه‌هید جیهان، گوندی كۆزینه، گوندی بۆكریسكان، دۆڵی زارگه‌لی و ناوچه‌ی ته‌پێ هیوایان كرد.
سوپای توركیای داگیركه‌ر ده‌یه‌وێت به بابه‌تی داگیركردنی هه‌رێمی قه‌ندیل گوندنشینانی هه‌رێمه‌كه بترسێنێت و وایان لێ بكات هه‌رێمه‌كه چۆڵ بكه‌ن. له ئه‌نجامی ئه‌م هێرشانه‌دا چه‌ندین ڕه‌ز و باخی گوندنشینان زیانیان پێگه‌یشتووه.
له لایه‌كی دیكه‌وه هێزه‌كانی داگیركه‌ر كه له به‌رانبه‌ر گه‌ریلاكان ناتوانن شه‌ڕ بكه‌ن، به هێرشی ئاسمانی پیشانی خه‌ڵكی ده‌ده‌ن كه ئه‌وان ئه‌نجامیان به‌ده‌ستهێناوه و له چوارچێوه‌ی شه‌ڕی تایبه‌ت و ده‌روونیدا به هه‌واڵی درۆ پڕوپاگه‌نده ده‌كه‌ن. داگیركاریی سه‌ر باشووری كوردستان له ١٤ی كانوونی یه‌كه‌می ٢٠١٧ له هه‌رێمی برادۆستی ده‌ڤه‌ری سیده‌كان ده‌ستیپێكرد. له‌م هه‌رێمه گه‌ریلاكانمان له ڕۆژی سه‌ره‌تاوه به‌رخۆدان ده‌كه‌ن و گورزی توندیان له داگیركه‌ران داوه. ئه‌و دیمه‌نانه‌ی كه له گه‌ریلا تی ڤی بڵاوده‌كرێنه‌وه، زیندووترین به‌ڵگه‌ی به‌رخۆدانی گه‌ریلاكانه. له به‌رانبه‌ر به‌رخۆدانی گه‌ریلا، داگیركه‌ران هه‌رگیز سه‌رناكه‌ون و تێكده‌شكێن.
s.m