گه‌ریلاكانی یه‌ژا ستار: له‌گه‌ڵ ڕێبه‌رایه‌تی سه‌رله‌نوێ له‌دایكبووینه‌وه
گه‌ریلاكانی یه‌ژا ستار ده‌ڵێن، ٤ی نیسان\١٥ی خاكه‌لێوه ڕۆژبوونی ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان بۆ گه‌لی كورد و ژنانی كورد سه‌رله‌نوێ له‌دایكبوونه‌وه‌یه.
گه‌ریلاكانی یه‌ژا ستار ده‌ڵێن، ٤ی نیسان\١٥ی خاكه‌لێوه ڕۆژبوونی ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان بۆ گه‌لی كورد و ژنانی كورد سه‌رله‌نوێ له‌دایكبوونه‌وه‌یه.
گه‌ریلاكانی ئازایی كوردستان به‌بۆنه‌ی ٤ی نیسان\١٥ی خاكه‌لێوه نه‌مامیان چاند و سترانیان چڕی. ڕۆژبوونی ئۆجالانیان پیرۆز كرد و گوتیان، ٤ی نیسان بۆ ئه‌وان به واتای «سه‌رله‌نوێ له‌دایكبوونه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك» دێت.
«ئێمه بووینه خاوه‌نی بۆچوونێكی نوێ»
گه‌ریلایه‌كی یه‌ژا ستار به ناوی چایان ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد، ٤ی نیسان دیارییه‌كه بۆ ژنانی كوردستان و هه‌موو ژنانی جیهان. گوتی، «ئه‌گه‌ر مرۆڤ ته‌نیا وه‌ك له‌دایكبوونی گه‌لی كوردستان سه‌یری بكات ئه‌وا له‌وانه‌یه بۆ پێناسه‌كردنی ٤ی نیسان به‌ش نه‌كات. ڕاستیی ٤ی نیسان كه مه‌زڵووم و سه‌ما گوزارشتیان لێ كردووه، بووه‌ته هۆكاری هۆشیاربوونه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك، له مێژووی تێكۆشینی جیهان و ژنان ناوی خۆی نووسیوه. له‌یلا ده‌ریخست كه بووه به ئیلهام. به له‌دایكبوونی ڕێبه‌رایه‌تی، گه‌لی كوردستان له ئاستی جیهاندا بوو به خاوه‌نی بۆچوونێكی جیاواز. ڕێبه‌رایه‌تی ژنی له‌نێو چوار دیوار ده‌رهێنا كه لێی به‌ند كرابوو. له ژیانی كۆیلایه‌تی ڕایكێشا و ڕۆڵی پێشه‌نگی پێدا. ٤ی نیسان ژیانه‌وه و سه‌رله‌نوێ له‌دایكبوونه‌وه‌یه. له دۆخێكی وه‌هادا كه كه‌س گوێی به قسه‌ی ژن نه‌ده‌دا و ژن خاوه‌نی پێگه‌یه‌ك نه‌بوو، بوو به خاوه‌نی ڕۆڵی خۆی.»
«گورزی كوشنده ئێمه له دوژمنی ده‌ده‌ین»
ئه‌و گه‌ریلایه هێمای بۆ ئه‌وه كرد بۆ شكاندنی گۆشه‌گیری به گیانێكی تێكۆشه‌رانه به‌رخۆدان ده‌كه‌ن. گوتی، «پڕۆسه‌كه ئه‌وه‌ی لێمان ده‌وێت كه به ڕۆحی فیدایی چالاكییه‌كانمان بكه‌ین و ئێمه‌ش وه‌ك گه‌ریلا ببینه خاوه‌نی هه‌ڵوێستی میلیتانی.» چایان هه‌روه‌ها گوتی، كوشنده‌ترین گورز ژنان له دوژمنی ده‌ده‌ن، گۆشه‌گیریی سه‌ر ئیمڕاڵی ده‌شكێنن و فاشیزم هه‌ڵده‌وه‌شێنن.
«٤ی نیسان به‌سته‌ڵه‌كی ده‌ستكردنی شكاند»
گه‌ریلای یه‌ژا ستار ژیان كۆبانێ گوتی، «ئه‌و منداڵه‌ی له دایه ئوڤه‌یش له‌دایكبوو، بۆ هه‌موو جیهان سه‌لماندوویه‌تی كه گه‌لی كورد سه‌ره‌ڕای هه‌موو سیاسه‌ته نكۆڵیكار و سه‌ركوتكارییه‌كان نه‌توانراوه له‌ناوببرێت. كاتێك ئه‌وه‌شیان كردووه ڕێبه‌رایه‌تییه‌كی جیهان كه ڕۆڵی پێشه‌نگی به ژن داوه په‌یدا بووه. ئه‌و به‌سته‌ڵه‌كه‌ی له‌سه‌ر خه‌یاڵ دروستیان كردووه، له ٤ی نیسان شكێنراوه. هه‌روه‌ها ئه‌مه له‌دایكبوونی ئێمه‌شه. ٤ی نیسان به‌تایبه‌ت له‌دایكبوونه‌وه‌ی ژنانه. ڕێبه‌ر ئاپۆ كه پێشه‌نگی وه‌ك سارا، بێریتان و زیلانی ئافراندووه ڕێبه‌ری هێنانه‌ئارای له‌یلاكانه.»
«ڕۆژی ژیانه‌وه و تۆڵه‌یه»
گه‌ریلا ده‌نیز ئاڤه‌نت گوتی، «ئێمه باسی مێژوویه‌كی وه‌ها ده‌كه‌ین كه به واتای ئه‌وین و ژیانه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك دێت. هه‌روه‌ها تێكۆشینێكی بێ وه‌ستان و بێ كۆتایی له‌گه‌ڵ خۆی هێنا. كاتێك مرۆڤ به‌باشی بنواڕێت، مێژووییه‌كی وه‌هایه كه كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك، گه‌لێك، ژیان و بوونی ژنانی كوردستانه.»
گه‌ریلا تیژدا ژیان گوتی، «له‌دایكبوونی ڕێبه‌رایه‌تی دروستبوونی ژیانێكی نوێیه. ٤ی نیسان ئه‌و ڕۆژه‌یه كه كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك له كه‌سایه‌تیی ڕێبه‌رایه‌تی بوون و كه‌سایه‌تیی خۆی دروست ده‌كات. ڕێبه‌رایه‌تی بوو به هیوای گه‌ل.»
گه‌ریلاكانی یه‌ژا ستار سڵاویان ئاراسته‌ی مانگرتوانی زیندانه‌كان و هه‌نده‌ران كرد كه له دژی گۆشه‌گیریی سه‌ر ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان به‌رده‌وامن له مانگرتن.
s.m