گه‌نجانی باشووری كوردستان سه‌ردانی مانگرتوانیان كرد
كۆمه‌ڵێك ئه‌ندامی ڕێكخستنه‌كانی گه‌نجانی باشووری كوردستان له شاری سلێمانی سه‌ردانی مانگرتوانیان كرد كه له‌پێناو شكاندنی گۆشه‌گیریی سه‌ر ئۆجالان له مانگرتندان.
كۆمه‌ڵێك ئه‌ندامی ڕێكخستنه‌كانی گه‌نجانی باشووری كوردستان له شاری سلێمانی سه‌ردانی مانگرتوانیان كرد كه له‌پێناو شكاندنی گۆشه‌گیریی سه‌ر ئۆجالان له مانگرتندان.
ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵه‌ی ژنانی گه‌نجی شۆڕشگێڕ و كۆمه‌ڵه‌ی گه‌نجانی وه‌ڵاتپارێزی باشووری كوردستان سه‌ردانی چالاكانی مانگرتوویان كرد له بینای كۆمه‌ڵه‌ی كرێكارانی میزۆپۆتامیا له شاری سلێمانی.
سه‌ردانه‌كه له كاتێكدایه كه مانگرتنی نۆبه‌تدار له شاری سلێمانی له ڕۆژی ١٥٤هه‌میندا به‌رده‌وامه. هاوكات هاوڵاتی مه‌روان مه‌مدووح ئۆزده‌میر ماوه‌ی ٣ ڕۆژه له‌پێناو شكاندنی گۆشه‌گیری ده‌ستی به ڕۆژووی مردن كردووه.
ئۆزده‌میر له میانه‌ی پێشوازیكردنی له گه‌نجان خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی به سه‌ردانه‌كه و جه‌ختی له‌سه‌ر به‌رده‌وامیدان به به‌رخۆدان كرده‌وه. گه‌نجانی باشووریش له‌چكی سپی كه بووه به سمبوولی دایكانی خۆڕاگری باكووری كوردستان-یان پێشكه‌شی مانگرتوان كرد.
s.m