گه‌نجانی وه‌ڵاتپارێز كه له دژی هێرش و داگیركاریی ده‌وڵه‌تی توركیا له باشووری كوردستان، دوێنێ ڕوویان له قه‌ندیل كرد و بوونه قه‌ڵغانی زیندوو، بۆ ئاژانسی هه‌واڵی فورات ANF دوان. ده‌ستنیشانیان كرد كه چالاكییه‌كانی ئه‌وان له دژی داگیركاری به‌رده‌وام ده‌بن.
باران گه‌رمیانی كه خه‌ڵكی كه‌ركووكه ده‌ستنیشانی كرد، له‌پێناو ڕێگرتن له داگیركاریی ده‌وڵه‌تی توركیا له باشووری كوردستان ئه‌وان ڕوویان له قه‌ندیل كردووه. گوتیشی: ئیدانه‌ی ئه‌م داگیركارییه ده‌كه‌ین كه چه‌ندین ساڵه له‌سه‌ر خاكی كوردستان به‌رده‌وامه.
«وه‌ك گرووپه‌كانی قه‌ڵغانی زیندوو به‌شێوه‌یه‌كی نۆبه‌تدار به‌رده‌وامی به‌م چالاكییه ده‌ده‌ین. داوا له ته‌واوی گه‌نجانی باشووری كوردستان ده‌كه‌م كه له‌پێناو ئه‌وه‌ی جارێكی دیكه كۆمه‌ڵكوژی و شه‌ڕ له كوردستان ڕوونه‌دات، به ڕۆحیه‌تی عه‌فرین و شه‌نگال بێنه ڕیزی گرووپه‌كانی قه‌ڵعانی زیندوو و خاكی خۆیان بپارێزن.»
«له هیچ هێزێكی ده‌ره‌كی ناترسین، چونكه خاوه‌نی ئه‌رته‌شی پاراستنی گه‌لین»
حوسێن كه‌ركووكی گه‌نجێكی دیكه‌ی باشووری كوردستانه كه له قه‌ندیل بووه به قه‌ڵغانی زیندوو، ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات وه‌ك گه‌نجانی باشوور هه‌رگیز له به‌رانبه‌ر ئه‌م داگیركارییه بێده‌نگ نابن و له‌پێناو پاراستنی خاكی خۆیان هه‌تا كۆتایی له‌گه‌ڵ قه‌ندیل ده‌بن.
ئه‌و گه‌نجه گوتیشی: كێشه‌كه ته‌نیا هێرشی سه‌ربازی نییه له‌سه‌ر خاكی باشووری كوردستان، به‌ڵكو ده‌وڵه‌ته‌كان ئه‌مڕۆ به ڕێ و ڕێبازی جۆراوجۆر هه‌وڵ ده‌ده‌ن كوردستان داگیر بكه‌ن. به هه‌موو گه‌نجان ده‌ڵێم؛ له هیچ هێزێكی ده‌ره‌كی مه‌ترسن، چونكه ئێمه خاوه‌نی ئه‌رته‌شی پاراستنی گه‌لین.
«هه‌تا ئه‌م هێزه هه‌بێت، گه‌ل پارێزراو ده‌بێت. چونكه تاكه ئامانجی ئه‌م هێزه، پاراستنی گه‌لانه. له باشووری كوردستان هه‌ندێك كه‌س هه‌ن كه په‌كه‌كه ته‌نیا وه‌ك بزووتنه‌وه‌یه‌ك له‌پێناو پاراستنی باكووری كوردستان ده‌بینن، ئه‌مه بۆچوونێكی زۆر هه‌ڵه‌یه. په‌كه‌كه له‌پێناو ته‌واوی گه‌لی كوردستان تێده‌كۆشێت. ئێمه ده‌توانین بڵێین، په‌كه‌كه له‌پێناو یه‌كبوونی ته‌واوی گه‌لانی جیهان هه‌وڵ ده‌دات. هه‌ر بۆیه پێویسته گه‌نجان پشتگیریی ئه‌م هێزه بكه‌ن و خاكی كوردستان بپارێزن.»
«ته‌نیا بیر له وه‌ڵاتی خۆتان بكه‌نه‌وه و به‌شداری له چالاكییه‌كان بكه‌ن»
گه‌نجێكی دیكه‌ی قه‌ڵغانی زیندوو به ناوی هۆشه‌نگ كه له بواری هونه‌ردا كار ده‌كات، ده‌رباره‌ی ئامانجی چالاكییه‌كه گوتی: وه‌ك خه‌باتكارێكی بواری هونه‌ر ئێمه‌ش له‌نێو گرووپی قه‌ڵغانی زیندووداین. نه‌ك ته‌نیا ڕۆژێك یان دوو ڕۆژ، ئه‌گه‌ر پێویست بێت هه‌تاهه‌تایه وه‌ڵاتی خۆمان ده‌پارێزین. داوا له هه‌موو گه‌نجان ده‌كه‌م به‌بێ ڕه‌چاوكردنی جیاوازی بۆچوونی حیزبی، ته‌نیا بیر له وه‌ڵاتی خۆیان بكه‌نه‌وه و به‌شداری بكه‌ن له چالاكییه‌كان.
s.m