گوندێكی وان هه‌فته‌یه‌كه له‌ژێر گه‌مارۆی سه‌ربازیدایه
گوندی كووچه‌ك-ی سه‌ر به ناوچه‌ی پاییزاوا-ی وان ماوه‌ی زیاتر له هه‌فته‌یه‌كه له‌ژێر گه‌مارۆی سه‌ربازیی ڕژێمی توركدایه و هاتووچۆی گوندنشینان قه‌ده‌غه كراوه.
گوندی كووچه‌ك-ی سه‌ر به ناوچه‌ی پاییزاوا-ی وان ماوه‌ی زیاتر له هه‌فته‌یه‌كه له‌ژێر گه‌مارۆی سه‌ربازیی ڕژێمی توركدایه و هاتووچۆی گوندنشینان قه‌ده‌غه كراوه.
به‌هۆی ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازیی سوپای ده‌وڵه‌تی تورك ماوه‌ی زیاتر له هه‌فته‌یه‌كه گه‌مارۆ خراوه‌ته سه‌ر گوندی كووچه‌ك-ی سه‌ر به ناوچه‌ی پاییزاوا له پارێزگه‌ی وان-ی باكووری كوردستان. هێزه‌كانی ده‌وڵه‌ت هاتووچۆیان له گونده‌كه قه‌ده‌غه كردووه و نازانرێت له گونده‌كه چی ڕووده‌دات.
سه‌ربازانی تورك هه‌ڵده‌كوتنه سه‌ر ماڵان و گوندنشینان تاڵان ده‌كه‌ن. ئه‌و خۆراكه‌ی له ماڵان تاڵانیان كردووه وه‌ك كه‌لوپه‌لی ڕێكخستن له مێدیاكان پیشانی ده‌ده‌ن كه گوایه ده‌ستیان به‌سه‌ردا گرتووه.
گوندنشینێك كه نه‌یتوانی بچێته‌وه گونده‌كه‌ی و نه‌یویست ناوی بهێنرێت به ئاژانسی هه‌واڵی فورات (ANF)ی ڕایگه‌یاند، «گونده‌كه‌مان گه‌مارۆی له‌سه‌ره. هاتووچۆ قه‌ده‌غه‌یه. ده‌ڵێن كه گوایه ده‌رباره‌ی كۆمه‌ڵێك كه‌س هه‌واڵیان پێدراوه. به بیانووی ئه‌وه‌ی هاوكاری ڕێكخستن ده‌كرێت، فشار ده‌خه‌نه سه‌ر گوندنشینان. هه‌فته‌یه‌كه ١٠ - ١٥ كۆپته‌ر به‌سه‌ر گونده‌كه‌دا ده‌سووڕێنه‌وه. چوونه نێو گونده‌كه قه‌ده‌غه‌یه. ته‌نانه‌ت موختاری گونده‌كه‌ش ڕێگه‌ی پێ‌نادرێت بچێته نێو گوند.»
«هه‌موو شتێك ده‌سووتێنن»
هێزه‌كانی ڕژێم ته‌واوی ئه‌و شتومه‌كانه ده‌سووتێنن كه له ماڵان ده‌ستیان به‌سه‌ردا گرتووه. به گوته‌ی ئه‌و گوندنشینه ئه‌و خۆراكه‌ی له ماڵان تاڵان كراوه، وه‌ك خۆراكی ڕێكخستن له ڕاگه‌یاندنه‌كانی ده‌وڵه‌ت پیشان ده‌درێت. ئه‌و هاوڵاتییه گوتیشی، «سه‌ربازانی سه‌ربازگه‌ی كرگه‌چیت گه‌مارۆی گونده‌كه‌ی ئێمه‌یان داوه. ئێمه ده‌مانه‌وێت ئه‌و زوڵمه له‌سه‌رمان هه‌ڵبگیرێت. ئه‌و كه‌سانه‌ی فیراریان كردووه چ په‌یوه‌ندییان به ئێمه‌وه هه‌یه تا زوڵممان لێ بكه‌ن.»
گوندنشینه‌كه گوتی: «هێزه‌كانی ده‌وڵه‌ت دێنه نێو ماڵه‌كانمان، خۆراك و شتومه‌كه‌كان په‌رت و بڵاوده‌كه‌نه‌وه و ده‌ڵێن ئه‌مه ئۆپه‌راسیۆنه. ئێمه ئه‌و ئه‌شكه‌نجه و زوڵمه قبووڵ ناكه‌ین و به دوای مافه‌كانی خۆماندا ده‌گه‌ڕێین.»
s.m