'گیانفیدایی فەلسەفەی ژیانێکی بێ سرەوتنە'

گەریلای یەژا ستار گۆکسون فورات (حەسرەت بۆرتا) ساڵی ٢٠١٨ شەهید بوو.  دەیگوت: "گیانفیدایی فەلسەفەی ژیانێکی بێ سرەوتنە".

گۆکسون فورات (حەسرەت بۆرتا) ساڵی ١٩٩١ لە ئامەد لەدایکبوو. لە ١٩ی تەممووزی ٢٠١٢ / ٢٩ی پووشپەڕ لە ئامەد بەشداری نێو ڕیزەکانی گەریلا بوو. کاتێک لە ئامەد گەریلایەتی دەکرد، لە ٢٢ی ئەیلولی ٢٠١٨ / ٣١ی خەرمانان گیانی لەدەست دا.

گەریلای یەژا ستار گۆکسون فورات، کاتێک لە ڕۆژئاوا شۆڕش هەڵدەگیرسێت ڕوو دەکاتە چیاکانی کوردستان. گەریلا گۆکسون فورات باسی بڕیاری بەشداریکردنەکەی دەکرد:

"لە ١٩ی تەمووزی ٢٠١٢ / ٢٩ی پووشپەڕ بەشداریی نێو ڕیزەکانی گەریلا بووم. لەگەڵ گرنگیی ئەو کاتە، کاتەکە بۆ من وەکو کەس زۆر گرنگ بوو. پیرۆزمەندیی ژیانی پەکەکە وادەکات مرۆڤ بەشداری ئەو ژیانە ببێت. منیش بڕیارم دا بەرەو ئەو ژیانە پیرۆزە بکەومە ڕێ.

بۆ ئەوەی ببمە شۆڕشگێڕی گەلەکەم و حزبەکەم بەشداری ریزەکانى پەکەکە بووم، بەڵام دوای ئەوەی کە بەشدار بووم قورسایم خستە سەر ئەوەی 'چۆن دەتوانم ببمە شۆڕشگێڕێکی بەهێزتر'. بیرۆکەی ئەوەی 'چۆن دەتوانم باشتر بەشدار ببم، چۆن دەتوانم شایستەی گەلەکەم بم، شایستەی وڵاتەکەم بم و شەڕ بکەم' مرۆڤ دەخاتە ناو جموجۆڵ. پەکەکە بۆ من شانسی لەدایکبوونێکی ترە. هەبوون لە ساتەکاندا، گیانفیدایی و بەدواداچوون و گیانفیدایی بۆ ئامانجی خۆم، وایکرد کە بۆ تێگەیشتن و ناسینی ڕێبەرایەتی زیاتر خۆم بەهێز بکەم".

گۆکسون فورات وتی، "ئەو سیستمەی ئێمە لەناوی دابووین، هێرشی سەر هەموو بەهاکانی مرۆڤایەتیی دەکرد، تاڵانی دەکرد و بچوکی دەکردەوە". ڕاشیگەیاند، "بەڵام بۆ گۆڕینی ئەو شتە، گەیشتن بە ڕێبەرایەتی تەنها بونیادنانی وڵاتێک نییە، دەبێت مرۆڤ لە دژی سیستم شەڕێکی گشتگیر بکات، لە دژی هەموو کەرەستەکانی سیستم شەڕ بکات. بۆیە خۆبەهێزکردن زۆر گرنگە. ڕێبەرایەتی ڕەنجێکی زۆری بۆ ئێمە دا و ئەوەش ویژدانی مرۆڤەکان دەباتە پێشەوە. بۆ ئەوەی لێپرسینەوە لە کۆمەڵکوژییەکان بکرێت، بۆ وەستاندنی فرمێسکی چاوی دایکان، پێویستە هەموو گەنجێک بەشداری ناو ڕیزەکانی پەکەکە بێت.

گیانفیدایی چییە؟ گیانبەختکردن لە کام ئاست دایە؟ گیانفیداکردن چییە، بۆ ئێمە بە چ واتایەکە؟ ڕاستییەکەی من لەو چوارچێوەیەدا بیرم کردەوە. گیانفیدایی ئەوەیە کە لە ڕێبەرایەتی تێبگەین، وەڵامی ژیانێک بدرێتەوە کە دەویسترێت بونیاد بنرێت، ئەوە بخوڵقێنێت و ببێتە سەربازی ئەو. گیانفیدایی بێ کەموکوڕیبوونە لە هەموو زەمینەیەکدا. خۆ دروستکردنە. تێگەیشتنی ئەو ساتەیە کە تیایدا دەژی و وەڵامێکە بۆ ئەو ساتە".

گۆکسون فورات دەڵێت: "دەبێت مرۆڤ لە پەکەکە تێبگات، هەستی پێ بکات، قووڵبێتەوە. چونکە ئەو هەبوونمان دەپارێزێت".

گەریلا گۆکسون فورات ئاماژەی بەوەشکرد، گیانفیدایی فەلسەفەیەکی ژیانە و وتی، "گیانفیدایی فەلەسەفەیەکی ژیانە کە لەناو بێکۆتاییەتیدا ناوەستێت. گیانفیدا ئەو کەسەیە کە لە هەموو ساتێکدا ژیان دەخوڵقێنێت".

ژ.ت