گیراوانی مانگرتووە نامەیەک بۆ ئۆزدەمیرنارد کە لە باشووری کوردستان لە 'رۆژووی مردن' دایە

بەندکراوانی باکووری کوردستان، نامەیەکیان بۆ مەروان مەمدوح ئۆزدەمیرنارد کە لە باشووری کوردستان لە 'رۆژووی مردن' دایە، بەندکراوان لە وان رایانگەیاند 'هەرچی دەبێت با ببێت، گۆشەگیریی تێکدەشێنین'.

یەکێک لەو شوێنانەی کە چالاکی مانگرتنی تێدا دەکرێت، باشووری کوردستانە، ناسر یاگز لە هەولێر، فەدیلە تۆک لە مەخموور و هەرێم مەحمودیش لە کەلار لە مانگرتنی بێسوور دان، لە ١٤ی ئایار/٢٤ی بانەمەڕی ئەمساڵەوە، مەروان مەمدوح ئۆزدەمیریش لە سلێمانی دەستی بە 'رۆژووی مردن' کرد.

مەروان مەمدوح ئۆزدەمیر، لە کۆمەڵەی کرێکارانی میزۆپۆتامیا لە سلێمانی دەستی بە رۆژووی مردن کرد و بەرخۆدانەکەی لە رۆژی سێیەمدا بەردەوامە، زیندانییانی گرتووخانەی وان کە لەژێر رێوشوێنێکی ئاسایشیی توند دان، نامەیەکیان بۆ ئۆزدەمیر ناردووە و سڵاویان لە بەرخۆدانەکەی کردووە.

زیندانییەکان بەناوی 'سینان دایان' نامەیان بۆ ئۆزدەمیر ناردووە و نووسیویانە: "هەرچی دەبێت با ببێت، سەرکەوتن هی بەرخۆدێرەکانە".

تەندروستی چالاکوانان

دایان لە نامەکەی خۆیدا لەبارەی تەندروستی خۆی و چالاکوانانی دیکە ئەم زاینارییانەی خستەڕوو:

"چالاکی هەڤاڵانی دەستەی پێشوو لە رۆژی ١٥٠یەمین دایە، لە بواری بینین و بیستندا گرفتیان بۆ دروست بووە، خوێن دەڕشێنەوە، چەند هەڤاڵێکمان ناتوانن بە تەنیا هەستنەسەر پێ، رۆژبەرۆژ دۆخی هەڤاڵان خراپتر دەبێت، لانی کەم ٢٠ کیلۆ کێشیان دابەزیوە.

بەرخۆدانی دەستەی دووهەمیش لە رۆژی ٧٦ەمین دایە، ئەوانیش نزیکەی ١٥ کیلۆ کێشیان دابەزیوە، تووشی سەرئێشە و سەرگێژیی بوون.

رۆژووی مردنیش لە رۆژی ١٥یەمین دایە، دۆخی هەڤاڵانی رۆژووی مردن قورس بووە، زیان بە چاوەکانیان گەیشتووە، ناتوانن قسە بکەن"

سینان بە پەیامی "هەرچی دەبێت با ببێت، گۆشەگیریی تێکدەشکێنین، سەرکەوتن هی بەرخۆدێرەکانە"، کۆتایی بە نامەکەی هێناوە.

ک-ش