گەریلا تیڤی دیمەنى چالاکییەکەى تەپەی خودێی بڵاوکردەوە

گەریلا تیڤی دیمەنی چالاکیى گەریلاکانى لە ١٩ی تەمموز لە دژی بارهەڵگرێکى سوپای تورک، کە لە تەپەى خودێ لە ناوچەى ئاڤاشین دەچوو بۆ لیواى رووبارک لە ناوچەى شەمزینانی جۆلەمێرگ بڵاوکردەوە. لەو چالاکییەدا ٤ سەرباز کوژران.

گەریلاکانى هەپەگە رۆژی ١٩ی تەمموزی ٢٠١٩ / ٢٨ی پووشپەڕ لە دژی بارهەڵگرێکى سوپای تورک، کە لە تەپەی خودێ لە ناوچەى ئاڤاشین دەرۆیشت بۆ لیوای رووبارۆک لە ناوچەى شەمزینانى جۆلەمێرگ چالاکییەکی سابوتاژیان ئەنجامدا. هەپەگە رایگەیاند، لەو چالاکییەدا بارهەڵگرەکەى سوپای تورک تێکشکێنراوە و ٤ سەرباز کوژراون و ٢ سەربازی تریش بریندار بوون.

لە راگەیاندراوەکەى هەپەگەدا هاتووە:

"هێزەکانمان لە رۆژی ١٩ی تەمموزی ٢٠١٩ / ٢٨ی پووشپەڕ لە دژی بارهەڵگرێکى سوپای تورک، کە لە تەپەی خودێ لە ناوچەى ئاڤاشین-ەوە دەڕۆیشت بەرەو لیوای روبارۆک لە ناوچەى شەمزینانى جۆلەمێرگ، لە کاتژمێر ٠٧:٠٠ دا چالاکییەکى سابوتاژیان ئەنجامدا.

لەو چالاکییەدا بارهەڵگرەکەى سوپای تورک تێکشکنێرا و ٤ سەرباز کوژران و ٢ سەربازی تریش بریندار بوون. یەکینەکەی گەریلای ئەنجامدەری ئەو چالاکییە بە سەلامەتى و بە بێ زیان گەیشتنەوە بارەگاکەى خۆیان".

ژ.ت