گەریلا تیڤی دیمەنی چالاکیی گەریلای لە خواکورک بڵاوکردەوە

گەریلا تیڤی دیمەنی چالاکییەکی نوێێ هێزەکانى گەریلای لە دژی سوپای داگیرکەری تورک لە خواکورک بڵاوکردەوە.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیى هەپەگە لەبارەى ئەوە چالاکییەوە راگەیاندراوێکى بڵاوکردەوە و لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە:

"هێزەکانمان لە چوارچێوەى هەڵمەتى شۆڕشگێڕیی شەهید باگەڕ و شەهید رۆنیا لە ٣٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ و لە کاتژمێر ٠٧:٣٠ دا ل دژی سوپای کۆماری تورکیاى داگیرکەر لە شاخی شەهید دەروێش لە هەرێمی خواکورک لە هەرێمەکانى پاراستنى مەدیا چالاکییەکیان ئەنجامدا. لە چالاکییەکەدا حەشارگەیەکى دوژمن لەسەر شاخەکە کرایە ئاماند و بەو هۆیەوە حەشارگەکە بە تەواوی تێکشکێنرا و ٤ سەربازی دوژمن کوژران. سوپای کۆماری تورکیاى داگیرکەر دواى چالاکییەکە بە چەکی قورس دورووبەری شوێنی چالاکییەی بۆردومانکرد و بە کۆپتەری جۆری سکۆرسکی دەستیانکرد بە گواستنەوەى کوژراو و بریندارەکانیان".

ژ.ت