ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانى پاراستنى گەل (هەپەگە) لەبارەى ئەو چالاکییەوە راگەیاندراوێکى بڵاوکردەوە و لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە:
"لە چوارچێوەى هەڵمەتى شۆڕشگێڕیی شەهید باگەڕ و شەهید رۆنادا هێزەکانمان لە ٢٣ی نیسان و لە کاتژمێر ٠٩:٠٠ دا لە شاخی شەهید دەرمان لە گەڤەری جۆلەمێرگ لە دژی سوپای کۆماری تورکیای داگیرکەر چالاکییەکیان ئەنجامدا. هێزەکانمان لە چەند قۆڵەوە لە سەنگەر و حەشارگەکانى دوژمنیاندا و چوونە ناو سەنگەر و حەشارگەکانى دوژمن و ٣ سەربازی دوژمن کوژران و دەستیان بەسەر چەکێکی ئۆتۆماتکی جۆری بی کەی سی، چەکێکى جۆری (1 MPT-76) و قەناسێکى جۆری دراگونۆڤ و دوربینەکەیدا. یەکەی ئەنجامدەری چالاکییەکە سەرکەوتوانە و بێ زیان گەڕانەوە بنکە و بارەگاکانیان".
ژ.ت