گەریلا تیڤی ڤیدیۆی چالاکی گەریلاکانی لە سڵۆپی بڵاوکردەوە

گەریلاتیڤی ڤیدیۆی چالاکی گەریلاکانی هەپەگە ویەژاستاری کە لە ٢٧ تەمووز/ ١٧ی گەلاوێژ لەدژی خالێکی سەربازی سوپای داگیرکەری تورکیا لە گوندی هەدێتەی سڵۆپی ئەنجامیان دابوو بڵاوکردەوە.

ناوەندی ڕاگەیاندنی هەپەگە دەربارەی ئەم چالاکییە ڕایگەیاندبوو، کە ،'لەڕۆژی ١٧ی تەمووز/١٧ی گەلاوێژ گەریلاکانی ئێمە لەدژی خالێکی پشکنینی سوپای داگیرکەری تورک لە نزیک گوندی هەدێتێ-ی شڕنەخ چالاکییان ئەنجامدا. لەوچالاکییەدا زرێپۆشی سەربازی، کانتینێر و خاڵی پشکنین کرایە ئامانج. لەوچالاکییەدا زرێپۆشێک و کانتینرێک تێكشکان و کوژرانی ٣سەربازی تورک پشتراس کرایەوە.

ک-ش