گەریلا لە چەلێ گورزی لە سوپای تورک دا و چەندین سەرباز کوژران

گەریلاکانى هەپەگە دوێنێ شەو لەسەر رێگای چەلێ – جۆلەمێرگ گورزیان لە سوپای تورکی داگیرکەر دا. لەو چالاکییەی گەریلادا چەندین سەربازی ئەو سوپا داگیرکەرە کوژراون و بریندار بوون.

بەپێى زانیاریى سەرچاوە هەرێمییەکان، گەریلاکانى هەپەگە شەوی رابردوو لە ناوچەى کانی هۆری لە نێوان چەلێ – جۆلەمێرگ دا لە هێزەکانى سوپای تورکی داگیرکەریان دا، کە دەستیان بە جموجوڵ کردبوو.

ئاماژە بەوە دەکرێت، لە ئەنجامی ئەو چالاکییەی گەریلاکانى هەپەگە و یەژاستار دا ژمارەیەکى زۆر سەربازی سوپای تورک کوژراون و بریندار بوون.

ر.م