گەریلاکانى هەپەگە لە چەلێ لە سوپاى تورکیان دا و چەندین سەرباز کوژران
گەریلاکانى هەپەگە ٢٥ی تەمموزی ٢٠١٩ / ٣ی گەلاوێژ لە ناوچەى چەلێى جۆلەمێرگ لە سەربازانى سوپای تورک-یان دا.
گەریلاکانى هەپەگە ٢٥ی تەمموزی ٢٠١٩ / ٣ی گەلاوێژ لە ناوچەى چەلێى جۆلەمێرگ لە سەربازانى سوپای تورک-یان دا.
بەپێى زانیاریى سەرچاوە هەرێمییەکان، گەریلاکانى هەپەگە رۆژی ٢٥ی تەمموزی ٢٠١٩ / ٣ی گەلاوێژ لە شاخی خەرەگۆل-ی چەلێى جۆلەمێرگ لە سەنگەر و بارەگاکانى سوپای تورک-یان داوە.
ئاماژە بەوە دەکرێت، ژمارەیەکى زۆر سەربازی سوپای تورک کوژراون و بریندار بوون.
تاوەکو ئێستا ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیى هێزەکانى پاراستنى گەل (هەپەگە) لەبارەى ئەو چالاکییەوە راگەیاندراویان بڵاونەکردووەتەوە.
ر.م