گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستار: پێکەوە سەردەکەوین

گەریلاکان بۆ بەرخۆدێرانی مانگرتن لە باشوری کوردستان نامەیان نووسی و وتیان: "بە چالاکییەکەی ئێوە، ڕقی ئێمە بەرانبەر دوژمن پتر بووە، تەنیا یەک ئامانجی ئێمە هەیە؛ پێکەوە سەردەکەوین".

ئەو مانگرتنانەی کە بۆ کۆتاییپێهێنان بە گۆشەگیریی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵڵا ئۆجالان بەڕێوەدەچن بەردەوامن. گەریلاکانی هەپەگە و یەژا ستار بۆ بەرخۆدێرانی باشوری کوردستان ناسر یاگز، ئەندامی ئەنجومەنی عەشتار فادیلە تۆک و هەرێم مەحمود نامەیەکیان نارد.

 فادیلە تۆک کە ١٠٧ رۆژە لە دژی گۆشەگیریی لە مانگرتن دایە ئاشکرای کرد، کە ئەو بە نامەی گەریلاکان زۆر دڵخۆش بووە و وتی: "پێش  هەموو شتێک من سوپاسی گەریلا و هەموو کەسێک دەکەم کە پشتگیری چالاکییەکەمان دەکەن سڵاوی خۆمیان بۆ دەنێرم.

ئەو هەست و فکرە جوانەی کە شەڕڤانان بۆ ئێمەیان باس کردووە دەیکەمە دیاری بۆ ڕێبەر ئاپۆ، چونکە ڕێبەر ئاپۆ بەرخۆدێری هەرە گەورەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە. تاقە هێزی پاراستنی گەلی کورد گەریلایە لە دژی زوڵم و ستەم ز ڕووبەڕوو شەر دەکەن ئێمە پێیانەوە سەربەرزین و ڕۆڵەکانی کورد سەردەکەون".

"ئێمەش لەگەڵتانین"

نامەی گەریلاکانی هەپەگە و یەژا ستار بۆ بەرخۆدێرانی مانگرتن بە ئیمزای ڤیان ڕاپەڕین نێردراوە.

لە نامەکەدا هاتووە: "بۆ هەڤأڵانی هێژا، هەرێم مەحمود، ناسر یاگز و فادیلە تۆک، پێش هەموو شتێک لە چیاکانی کوردستانەوە لە ناخی دڵەوە سڵاوی خۆمان بۆ بەرخۆدانی ئێوە هەرێم مەحمود، فادیلە تۆک و ناسر یاگز دەنێرین و پیرۆز بێت سەرکەوتنەکان. ئێمەش پشتگیری بەرخۆدانەکەی ئێوە دەکەین. یەک ئامانجمان هەیە ئەوەیش پێکەوە سەردەکەوتنە و سەریشدەکەوین. هێژاترین ڕۆڵەکان گیانی خۆیان بۆ ئازادی و بەهای ئەم وڵاتە فیدا کرد. زۆر پێشەنگ بۆ ئەم هیوایە بەڕێکەوتن. بەسەربەرزی و شەرەفەوە گیانی خۆیان فیدا کرد. نزیکەی ٥٠ ساڵە ڕێبەرەکەمان لە هەموو کەسێک جیاوازتر بەرخۆدان دەکات و گەلێک دەستکەوتی بەدیهێناون.

ئاستی تێکۆشانی ڕێبەر ئاپۆ، جارێکی دیکە گیانی بە گەلی کورد بەخشی و هیواکانی بۆ ئازادی و سەرکەوتن زیاد کرد. هەربۆیە دوژمنایەتی لە دژی ڕێبەر ئاپۆ و گۆشەگیریکردنەکەی تووندتر کرا. دەیانەوێت دڵی ملیۆنان کەس لە ژوورێکدا گۆشەگیر بکەن، بەڵام نازانن کە ئێستا دڵی ملیۆنان کەس بە ئایدیۆلۆژیای ڕێبەر ئاپۆ لێدەدا.

"بووەتە هاواری هەزاران ساڵ"

کاتێک سەرنج دەدەینە دۆخی گەل و وڵات، ڕق و توڕەییمان لە دژی دوژمن گەورەتر دەبێت. بە هەزاران بەرخۆدێر بە پێشەنگایەتی لەیلا گیوڤەن و ناسر یاگز بەبەرچاوی جیهانەوە بۆ ڕێبەر، گەل و وڵاتی خۆیان گیانی خۆیان فیدا دەکەن لە چیا ئازادەکان، لە وڵاتی لەیلا قاسم، ڤیان سۆران، باکور و سیروان. دڵی ئێمەش بۆ ئێوە لێدەدا و پیرۆزبایی لە گەنجەکانی خۆمان دەکەین کە لە بەرخۆدان دان، بە هەڵوێستەکانتان بوونە هاواری هەزاران ساڵ. لە شوێن و واری بەرخۆدانی لەیلاکان دەنگی خۆمان دەگەینینە ئێوە، دەیگەینینە لەیلا گیوڤەن و بەرخۆدێرەکانی دیکە.

بانگەواز بۆ گەل و گەنجانی باشوری کوردستان

لە ڕێگەی ئەم نامەیەوە بانگ لە باشووری کوردستان و گەنجان دەکەین، گەلی کوردستانی وڵاتپارێز؛ ئێوە وڵاتپارێزیتان فێری ئێمە کرد، ئێستا هەزاران گەنجی ئەم خاکە بۆ وڵاتێکی ئازاد شەڕدەکەن. ئێوە شایانی وڵاتێکی ئازاد و واتادارن. لەگەڵ دەرکەوتنی ڕێبەر ئاپۆ شەڕی براکوژی کۆتایی هات، گەلی کورد لە هەموو دنیان ناسێنرا بە فەلسەفەی خۆی دنیانی هەژاند.

ڕۆڵەکانتان: ڤیان سۆران، سیروان، دێرسیم و بە هەزاران لەوان، بە فکری ڕێبەر ئاپۆ بۆ ئەو پرسە گیانی خۆیان فیدا کرد. ئیتر بۆ پاشەڕۆژی خۆتان هەڵوێست بنوێنن. بۆ لابردنی گۆشەگیریی لەسەر ڕێبەر ئاپۆ دنیا هەستاوەتە سەرپێ. لە قۆناغێکی وەها هەستیاردا و لە پایتەختی باشوری کوردستان گەنجێگ جەستەی خۆی خستە بەردەم مردن و هیچ هەڵوێستێکتان لەبەرنبەریدا نییە، گەنجی دی دێ لەسەر خاکی خۆمان گەنجانی ئێمە دەکوژن و ئێمە وەکو نێچیر دەبینێت.

لە وڵاتی مامەڕیشە، لە گەرمیان گەنجێک بۆ ڕێبەری خۆی گیانی خۆی فیدا دەکات. ئەو بێدەنگییەی کە هەیە لە مێژووی ئەو گەلە ناچێت. بەپەلە واز لەو هەڵوێستە بێنن. لە دەوری ڕێبەر ئاپۆ کۆ ببنەوە و لەسەر وڵات و گەنجانتان وەجواب وەرن.

"وەرنە ناو ریزەکانى تێکۆشانی پیرۆز"

بانگ لە گەنجان دەکەین؛ لەبیر نەکەن ئەم خاک و ئاوەیە کە شۆرشگێڕ و پێشەنگ لەیلا قاسم، لەیلا والی حسێن، د.سیروان، ئارام و زێرەڤان بە تێکۆشانی خۆیان دوژمنیان تیایدا تێکشکاند. ئەو مەشخەڵەی کە ئەوان بۆ ئێمەیان بەجێ هێشت نابێت بکوژێتەوە. بە پێچەوانەوە دەبێت بەگوڕتر بێت و ڕێگەی سەرکەوتن رووناک بکاتەوە.

گەنجانی هێژا، سەیری شەهیدانی شێلادزێ و دێرەلووک بکەن. سەیری شەهیدانی قەندیل بکەن. سەرنج بدەنە ناسر، هەرێم، دەنیز، ئیمام، گوڵستان، فادیلە و هەزاران بەرخۆدێری دیکە. دەستتان بخەنە سەر دڵ و ویژدانتان و کۆتایی بە بێدەنگی بێنن. وەرنە ناو ریزەکانی تێکۆشانی پیرۆز. بێگومان پێکەوە دەگەینە سەرکەوتن. ئازادیی ڕێبەر ئاپۆ دەکەینە دیاری بۆ شەهیدان و گەلی خۆمان و مرۆڤایەتی".

ر.م