گەریلاکانی یەکینەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان( یەرەکە) دەربارەی هێرشی دڕندانەی دەوڵەتی تورکیا لەدژی دایکانی گیرواوانی سیاسی ، داوایان لە گەلی کورد بەتایبەتی گەلی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد کە خاوەنداریەتی لەدایکان بکەن.
دایک بۆئێمە وڵاتە
کەندال قوسەر: داخوازی دایکانی گیراوانی سیاسی ئەوەیە کە وەڵامی داخوازی مانگرتووان کە شکاندنی گۆشەگیری سەر ڕێبەر ئاپۆیە بدرێتەوە. هێرش لەدژی دایکان کە لەبەردەم بەندیخانەکاندا بۆ مندالەکانیان لەچالاکیدان بێ وڵام نامێنێتەوە. دایک بۆ ئێمە پیرۆزە. ئێمە بۆ ژیانێکی ئازاد، وڵاتێکی ئازاد کە ئێمە ودایکەکانمان تێیدا ژیان بکەین تێکۆشان دەکەین. دیارە ئەوهێرشانە ئامانجدارە و کەس ناتوانێت وەک هەڵکەوت ناوی لێبکات. داوا لەهەموو گەنجی ڕۆژهەڵات و گەلی ڕۆژهەڵات دەکەم کە لەهەمبەرئەوهێرشەدا بێدەنگ نەبن و لەهەرشوێنێک هەن لەهەمبەر ئەو هێرشانەی کە بۆ سەردایکان دەکرێت هەڵوێست بگرن. خاوەنداریەتی لەدایکان بکەن. دایکی لەپیرۆزترین بەهاکانی گەلی کوردە . گەنجان بە بەشداربوون-یان لەناو ریزەکانی تێکۆشانی ئازادی وڵامی ئەوهێرشانە بدەنەوە.
'پێداگریی دایکان دوژمن دەترسێنێت'
گەریلا ئاسیەچیا: لەناو بارۆدۆخێکی هەرە سەختدا بەردەوام کردنی مانگرتن لەخواردن و ڕۆژوویی مردن سەربەرزیی و پیرۆزییەکی گەورەیە. هاوڕێ هەرەباشی ڕێبەری ڕێبەرئاپۆن. بۆ ئەوەی کە گۆشەگیری بشکێت هەڤالانی ئێمە بەگیان وڕۆحی خۆیان تێکۆشان دەکەن. بەئامانج گەیاندنی ئەو قۆناغە پێویستی بە تێکۆشانێکی مەزنە. ئەو بەرخۆدانە فاشیزم تێک دەشکێنێت. لە هەرقۆناغێکدا کە بەرخۆدانییەکی مەزن لە ئارادابێت دوژمن هەوڵی داوە هێرشەکانی خۆی فراوانتر بکات. دوژمن ڕۆژانە هێرش دەکات، بەتایبەتی هێرشی ئەم دواییانەی سەردایکان کە بۆ پشتیوانی لە ڕۆلەکانیان لەبەردەم بەندیخانەدا ئێشک دەگرن و لەلایەن پۆلیسەوە هێرش دەکرێتە سەریان. با دوژمن باش بزانێت کە ئەو هێرشانە تووڕەیی ئێمە زۆرتردەکات. هەرچەندە هێرشەکان زۆرتردەبێت دایکان بە بڕیارەوە سوورن لەسەر ئەوەی کە هەتاکو داواکاری گیراوانی سیاسی جێبەجێ نەکرێت ئێمە بەردەوام دەبین لەچالاکی. ئەوەش ترسێکی گەورەی خستووەتە ناودڵی دوژمن. داوا لەهەموو دایکان دەکەین کە شانبەشانی ئەو دایکانە بڕژێنە سەرشەقامەکان. بە بەرخۆدانی ئێوە دوژمن تێک دەشکێت. لەم قۆناغەدا دەبێت گەلی ڕۆژهەڵاتی کوردستان خاوەنداریەتییەکی زۆرتربکات. هەرچەندە بەرخۆدانی ئێمە زۆرتربێت ئەوەندە زووتردەگەین بەئامانج. دایک بۆ ئێمە وڵاتە، ئەگەر ئەمڕۆ لەهەمبەر هێرشکردنە سەر دایکاندا بێدەنگ بین ئەوا لەهەمبەرهێرش بۆسەروڵاتیشدا بێدەنگ دەبین.
'ئێمە هێزی خۆمان لەدایکان دەگرین'
زەردەشت لەیلاخ: لەسەرەتادا گۆشەگیری سەر ڕێبەر ئاپۆ شەرمەزاردەکەم و هەروەها هێرشکردنە سەردایکانی گیراوانی سیاسی کە بۆ شکاندنی گۆشەگیری سەرڕێبەرئاپۆ لەچالاکی مانگرتن لە خواردندان، ئیدانەدەکەم. ئێمە هێزی خۆمان لە دایکان، گەل و فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ دەگرین. بەڕۆحی بەرخۆدانی زیندانەکان سەردەکەوین. داواکاری من بۆ گەلی ڕۆژهەڵات و بەتایبەتی گەنجانی ڕۆژهەڵات ئەوەیە کە بەشداری ناوریزەکانی تێکۆشانی ئازادی ببن. لەقۆناغێکی ئاوەهادا کە گۆشەگیری سەر ڕێبەرئاپۆ گرانتردەبێت و هێرش دەکرێتەسەردایکان بەشداربوون وڵامێکی بەهێزە بۆ داگیرکەران. دایک نرخی پیرۆزی کۆمەلگای ئێمەیە.
هەلوێستی ئێمە بەلێنی تۆڵەکردنەوەیە'
گەریلا ماسێرو بۆتان: لەئەمڕۆدا بە پێشەنگایەتی گەلی وڵاتپارێزی ئێمە و هەڤالانی ناو بەندیخانەکان بەرخۆدانییەکی گەورە لەئارادایە. دیسانەوە دایکانی ئێمە بۆ شکاندنی گۆشەگیری و خاوەنداریەتی لە مندالانی خۆیان لە تێکۆشانێکی مەزندان. ئێمە هێرشی دەوڵەتی تورک بۆسەردایکان ئیدانەدەکەین و هەلوێستی ئێمە تۆڵەکردنەوە لەفاشیزم دەبێت. هەرکەسێک کە ئەو هێرشانەی پێ قەبووڵ ناکرێت دەبێت ڕاپەڕێت. دایکانی ئێمە کەرامەتی ئێمەن. ئەوان داوای ئاشتی و ژیانی منداڵەکانیان و ژیانێکی ئازاد دەکەن. دەبێت گەلی هەرچوارپارچەی کوردستان ئەوڕاستییە ببینێت و خاوەنداریەتی بکات.
هەربۆیە داوا لە تەواوی گەنجانی کوردستان دەکەم کە لەدژی زوڵم وستەم ڕاپەڕن وهەلوێست بگرن و بەشداری ناوڕیزی گەریلا ببن.
ک-ش