گەل ئاسایشی پارتی ناچارکرد ڕێگای قەندیل بکاتەوە و بۆ بەشداریکردن لە نەورۆزدا

فشاری هاوڵاتیان ئاسایشی پارتی ناچارکرد، ئەو بازگانە بکاتەوە، کە لە شەوی ڕابردووە دایخستوون و ڕێگریى دەکرد لە هاووڵاتیان بۆ چوونیان و بەشداریکردن لە نەورۆزى قەندیل-دا.

 

ئاژانسى ڕۆژ نیوز بڵاویکردەوە،   دوای فشاری زۆری هاوڵاتیان و سوربوونیان لەسەر چوونیان بۆ قەنیل، ئاسایشی پارتی بە ناچاری بازگەکانی (قەسرێ)، (گۆجار) و (پردێ) ی کردەوە.

لەشەوی رابردووەوە ئاسایشی پارتی دیموکراتی کوردستان-عێراق لە بازگەکانی قەسرێ و گۆجار، کە دەڤەری سۆران و باڵەکایەتی و برادۆست بە قەندیلەوە دەبەستێتەوە و هەروەها بازگەی پردێ، کە ئەو دەڤەرانە بە ڕانیەوە دەبەستێتەوە، رێگریی لە چوونی هاوڵاتیان بۆ قەندیل دەکرد.

ئەو هاوڵاتیانە، کە لە شەوی ڕابردووە لە بازگەکان ڕاگیرابوون و ئاسایشى پارتى ڕێگاى پێنەدەدان بڕۆن بۆ نەورۆزى قەندیل، سوربوون لەسەر ئەوەی، کە جەژنی نەورۆز لە قەندیل پیرۆز بکەن و نەگەڕانەوە دواوە، بۆیە دواجار پارتی ناچاربوو ڕێگایان بۆ بکاتەوە و هاوڵاتیان بە جۆش و خرۆش و هەڵگرتنی ئاڵای پەکەکەوە بەرەو قەندیل بەڕێکەوتن.

 ساڵی ڕابردووش ئاسایشی پارتی هەردوو بازگەی قەسرێ و گۆجار، ڕێگاى بەڕووی هاوڵاتیاندا داخست، بۆ ئەوەی ڕێگریی لەچوونیان بۆ قەندیل بکات، بەڵام هاوڵاتیان ئاستەنگییان تێکشکاند و لە بازگەی پردێ-وە چوونە شارۆچکەی ڕانیە و لەوێوە چوونە قەندیل، بۆیە ئەمساڵ پارتی بازگەی پردێ-شی داخستووە.

ساڵانە لە بناری قەندیل بە ڕەنگ و شێوازى نەتەوەییانە و بە جۆش و خرۆشێکی مەزنەوە، هاووڵاتیان هەر چوار پارچەی وڵاتەوە دەڕۆن بۆ بنارى قەندیل و پێکەوە جەژنی نەتەوەیی گەلی کورد پیرۆز دەکەن.

ر.م