بەرخۆدانی گەلی ئامەد لەدژی قەیومەکان ٢٠ ڕۆژە بەردەوامە

ئێشکگری دیموکراسی لە دژی کودەتای قەیوم لەسەر شارەوانییەکانی کوردستان، لە ڕۆژی ٢٠هەمینی خۆیدایە، ئەمڕۆ بنەماڵەکانی گەزی-یش بەشداری چالاکییەکە بوون.

ئێشکگری دیموکراسی لە کۆڵانی لیسەی ئامەد لەدژی کودەتای قەیومەکانی ڕۆژی ١٩ی ئاب/ ٢٨ی گەلاوێژ لەسەر شارەوانییەکانی کوردستان، ئامەد، وان و مێردین لە رۆژی ٢٠ەمدا بە بەشداربوونی پەرلەمانتار و هاوسەرۆکانی شارەوانی هەدەپە، بەڕێوەبەرانی حزبی سۆسیالیستى بندەستان (ئەسەپە – ESP)، ئەندامانی ئەنجومەنی دایکانی ئاشتی و گەل بەردەوامە. ئێشکگرییەکە ئەمڕۆ بە دروشمی "ئامەد هی خۆمانە، شکۆی ئێمەیە" و بە چەپڵەڕێزان دەستیپێکرد.

لە ڕۆژی ٢٠ەمی بەرخۆدانیشدا، بنەماڵەکانی گەزیباڤ عەلی ئیسماعیل کۆرکماز شەهاب کورکماز، ئەمسال ئاتاکان دایکی ئەحمەد ئاتاکان، کەلسوم و سامی ئەلڤان دایک و باوکی بەرکین ئەلڤان، سافیە سارسولک دایکی ئەدهەم سارسولوک و فەخریە یلدرم دایکی مەدەنی یلدرم ئامادە بوون. یلدرم لە لجێ دەژیا، لە کاتی دروستکردن بنکەی سەربازی ناڕەزایی دەربڕیبوو، لە لایەن سەربازەکانەوە شەهید کرابوو.

بنەماڵەکان بە پانکارتێک کە وێنەی ئەو کەسانەی لەسەر بوو کە کوژرابوون، هەتا کۆڵانی لیسە بەپێ ڕۆیشتن، بە دروشمەوە وتیان "شان بەشان لەدژی فاشیزم"، ئەو بنەماڵانەی کە هاتنە ئێشکگرییەکە لەلایەن خەڵکەوە بە چەپڵەڕێزان پێشوازیان لێ کرا.

چاوەڕوان دەکرێت دوای چالاکی دانیشتن ڕاگەیاندراوێکی ڕۆژنامەوانی بڵاو بکرێتەوە.

ک-ش