گەلی باشووری کوردستان: قەندیل ناسنامەی ئێمەیە

هاوولاتیانی باشووری کوردستان لەهەمبەرهێرش وداگیرکاری سوپای تورکیا ناڕەزایەتییان نیشان دا ودەستنیشانیان کرد کە چیای قەندیل کلتور وناسنامەی ئێمەیە.

دوێنی بەسەدان هاوولاتی باشووری کوردستان بە ئامانجی پشتگیری کردن لە گەریلا بەرەو چیای قەندیل بەڕیکەوتن. چالاکوانان کە بەشداری ئەو چالاکییە بوون بۆ ئاژانسەکانی هەوال دووان.

دەرسیم قەندیل گەنجیکی خەلکی شاری کەلار کە بەشداری لەم چالاکییە کردبوو وتی،" ئامانجی سەرەکی لەم ڕێپیوانە ئەوەیە کە بە دوژمنانی کورد بڵێین کە ئێمە هیچکات دەستبەرداری خاکی خۆمان نابین."

دەرسیم قەندیل ئەوەی خستە ڕوو کە ئەوان هەتا کۆتایی بەرخۆدانی بکەن و وتی،" وەک گەنجیکی خەڵ کی کەلار پەیامیک ئاراستەی داگیرکەران دەکەم  ودەلێم ئێمە دەستبەرداری خاکی خۆمان نابین."

ژیان کۆیە ، ژنێکی گەنجی خەلکی شاری کۆیە-ی باشووری کوردستانە وئەویش بەشداری ئەم ڕێپێوانە بووە و دەربارەی ئامانجی لە بەشداری کردن لەم چالاکییەدا وتی: ئێمە لە سەرچیا سەربەرزەکانی کوردستاندا لە دژی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا چالاکیی ئەنجام دەدەین. قەندیل هێمای بەرخۆدانیە و بژی بەرخۆدانی گەریلا."

هاوولاتیەک بەناوی دەریا عومەر کرێکار وتی،" ئەمڕۆ گەلی کوردستان و پێکهاتە جیاجیاکانی هاتوونەتە قەندیل بۆ پشتگیری کردن لە قەندیل و بەرخۆدانی گەریلا سەربەرزەکان. ئێمە بەردەوام لە دژی داگیرکەری دەولەتی فاشیستی تورکیا دەوەستینەوە بۆ ئەوەی کە دەوڵەتی فاشیستی تورکیا لە ساڵی ١٩٩٠ تاکو ئیستا  بەردەوامە لە داگیرکاری خۆی. سوپای تورکیا کە کەوتنە ناو گوندی بەرمیز-ێ و خەڵک پێشوازییان لێکردن ، باش بزانن کە هەر ئەو سوپایە بوو کە هاوولاتیان ئەو گوندەی شەهید کردووە. پێویستە کە ئاگاداری پیلان دوژمن بن.هەر حیزب ولایەنێک پشتگیری لە داگیرکەر بکات، مێژوو لەوان خۆش نابێت. پێویستە گەلی باشوور پشتگیری گەریلا بکەن."

سەیران ڕەواندزی یەکێکی دیکە لەبەشداربووانی چالاکییەکە  ئەوەی خستە ڕوو کە تا دوا دلۆپی خوێنی ناو جەستەیان پارێزگاری لە خاکی کوردستان بکەن. سەیران وتی،" چیای قەندیل ناسنامە و کلتوری ئێمەیە.من بە هەموو دوژمنان دەڵێم کە ئێمە ناهێڵین کە شەنگالێک-ی دیکە دووبارە ببێتەوە. کوردستان دایکە و چیاکان میهرەبانی دایکە بۆ ئێمە."

ک-ش