گەنجان لە قەندیل ڕێپێوانێک-ی بە مەشخەڵ-یان ئەنجامدا

لە ١٣یەمین ڕۆژی چالاکیی قەڵغانی زیندوویی گەنجانی باشوری کوردستان لەدژی داگیرکاری دەوڵەتی تورکیا بۆسەر باشووری کوردستان، یەدا ڕێپێوانێکی بە مەشخەڵ ئەنجامدرا.

 

لە ڕۆژی ٨ی حوزەیران/١٨ی جۆزەردانەوە چالاکی قەڵغانی زیندوو لە دژی هێرش و هەڕەشەکانی سوپای تورکیا بۆسەر قەندیل لە بناری قەندیل دەستیپێکرد، ڕۆژانەی شاندە جیاوازەکان لە هەر چوار پارچەی کوردستانەوە سەردانی ئەو چالاکییە دەکەن و پشتگیریی دەکەن، شەوی ڕابردووش ڕێپێوانێکی بەمەشخەڵ ئەنجامدرا.

هاوڵاتیانی دانیشتووی گوندەکانی سوورە دێ، بالایان، ناودەشت و پردەشال-ی بناری قەندیل بەمەبەستی پشتگیریکردنی چالاکیی قەڵغانی زیندوو ڕێپێوانێکی بەمەشخەڵیان ئەنجامدا.

ڕێپێوانەکە کاتژمێر ٢١:٠٠ لە گوندی پردەشال دەستیپێکرد،دواتر لانا قەندیل، بەناوی تەڤگەری ژنانی گەنجەوە قسەیکرد و، وتی: ڕاپەرن و داگیرکەران بخەنە ژێر پێتان، ئێمە وەک گەنجانی کوردستان بە باوەریی ئاڤێستا خابوورەوە لەدژی فاشیزم بەرخۆدان دەکەین، بانگەوازیی هەموو گەلی کورد دەکەین کە لە دژی خیانەت و داگیرکاری هەڵوێست نیشان بدەن.

چالاکییەکە بە دروشمی 'بمرێت خیانەت و داگیرکاری' کۆتایی پێهات.

قەرار وایە کە ئەمڕۆش شاندێکی ژنانی گەنج لە شاری سلێمانییەوە سەردانی چالاکیی قەڵغانی زیندوو دەکەن.

ک-ش