گەنجان و ژنانی شۆرشگێڕی ئامەد، لە دژی گۆشەگیریی چالاکیان ئەنجامدا

یەکینەکانی شەهید زولکوف گەزەن و شەهید ئایتەن بەچەت، لە ئامەد لە دژی گۆشەگیریی ئۆجالان چالاکیان ئەنجامدا.

کۆمیتەی ڕێکخەری بزووتنەوەی گەنجانی شۆرشگێڕ (DGH) و بزووتنەوەی ژنانی گەنجی شۆرشگێڕ (DGKH) بۆ ئەوەی تیشک بخەنە سەر گۆشەگیریی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و چالاکی مانگرتن لەخواردن، لە شاری ئامەد زنجیرە چالاکییەکیان ئەنجامدا.

ڕێکخەرانی (DGH) و (DGKH) ڕایانگەیاند بۆ ئەوەی تیشک بخەنە سەر گۆشەگیریی و چالاکی مانگرتن لە بەندیخانەکاندا، یەکینەکانی تۆڵەکردنەوەی شەهیدان زولکوف گەزەن و ئایتەن بەچەت، لە چەند گەڕەکێکی جیاوازی باخلەری ئامەد، چالاکیان کرد، (DGH) و (DGKH) ئاشکرایان کرد کە بە بۆمبی دەنگیی و فیشەکی هەوایی ڕێگەکانیان گرتووە و چالاکییەکەیان ئەنجام داوە.

لەبارەی چالاکییەکەوە وتیان:

"لە کاتژمێر ٢٠:٣٠ رۆژی ٤ی ئایار لە گەڕەکی باخلەری ئامەد، یەکینەکانمان بە بۆمبی دەنگیی و فیشەگی هەوایی ڕێگەیان گرت، دوای چالاکییەکە دوژمنی داگیرکەر ناوچەکەی گەمارۆ داوە، یەکینەکانمان بەبێ زیان لە شوێنەکە پاشەکشەیان کردووە.

لە کاتی جیاوازدا لە مانگی ئایاردا یەکینەکانمان لە ناوچە جیاوازەکانی ئامەد بۆ تیشک خستنەسەر گۆشەگیریی لەسەر ڕێبەر ئاپۆ چلاکی چەسپاندنی پۆستەریان بەڕێوەبرد".

ک٠ش