گەنجانی نوێی بەشداری ناو ڕیزەکانی پەکەکە: تێکۆشانی ئێمە بۆئازادیە

لە زۆربە شارەکانی کوردستان و تورکیا ٤٧ گەنج بەشداری ڕیزەکانی گەریلا بوون. گەنجان بە ڕاگەیەنراوێک ئاماژەیان بەوەکرد کە لە دژی سیستەمی کۆمەڵکوژی و قڕکردنی دەسەڵاتداری فاشیستی ئاکەپە و مەهەپە، بۆ ژیانێکی ئازاد بەرخۆدان دەکەن.

لە کاتێکدا لە دژی دەسبەسەراگرتنی شارەوانی ئاکەپە و مەهەپە ناڕازیبونێکی گەورە نیشان دەدرێت، بە سەرکێشی (میت) و وەزارەتی کاری ناوخۆیی تورکیا بە ناوی (گەڕاندنەوەی مناڵەکانی بەشداری پەکەکە بون) چەند ماڵباتێک لەبەردەم بارەگاکانی هەدەپە لە ئامەد کۆبونەوە. ئەو گەنجانەی نوێ بەشداری پەکەکە بونە بە ڕاگەیندراوێکی چاپەمەنی کۆتاییان بەم قسە و باسانە هێنا. لە شارەکانی کوردستان و تورکیا ٤٧ گەنج لە بادینان ڕاگەیەندراوێکیان بۆ ڕای گشتی خوێندەوە و ئاماژەیان بەوەش کرد کە ئەوان بەشداری ڕیزەکانی گەریلا بوون. گەنجەکان لە لایەن کەجەکە، پەکەکە و هەپەگە وەرگیران و دروشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ"،"بێ سەرۆک ژیان نابێ"،"بمرێ فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە"یان وتەوە.

گەنجان باسیان لەوەش کرد کە دەیانەوێ سیستەم و مامەڵەی کۆمەڵکوژی و قڕکردنی دەسەڵاتداری فاشیستی ئاکەپە و مەهەپە هەڵوەشێنن و سیستەمی دیموکراتی گەلان ئاوا بکەن. لە ڕاگەیەندراوەکە ئەوەش وترا "ئێمە لە سەرەتادا دەڵێین:ئێمە ئەم هەنگاوەمان لە دژی سیستەم و مامەڵەی درۆ، فرتوفێڵ، دەست درێژی، ئەشکەنجە کردن، قڕکردن و کۆمەڵکوژی کە لە ناو عوسمانێکان تەواو نابێ، ئەمە وەک هەنگاوێکی بەرخۆدانی گەورە بۆ ژیانێکی ڕاست و ئازاد پێناسە دەکەین و دەمانەوێ هەمو کەس ئەم ڕاستیە بزانێ.

لە دژی ئەوانەی بەرخۆدانی شێخ سەعید، سەید ڕەزا، دەرسیم، زیلان، کۆچگەری، ئاگری بە کۆمەڵکوژیەکی گەورە لەناو برد، لە دژی ئەوانەی بە پیشێلکردنی ماف و یاسای خۆیان ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجەلان لە ناوەندی ئەشکەنجەی ئیمڕاڵی گۆشەگیریان کردوە، لە دژی ئەوانەی لە نەورۆزەکان، لە کۆڵانەکان، لە ڕێپێوانەکان ژن، گەنج، منداڵ، بەساڵاچوو دەستگیر دەکرد. ئەو مناڵانەی بۆ ئەوەی نانێک ببەنەوە بۆ ماڵی خۆیان، بۆ ئەوەی پارەی خوێندنیان پەیدا بکەن لە سنوور بازرگانی دەکەن، دەیانکوژن. منداڵی خۆشیان لە ناو کەیف و خۆشیدا لە ڤیلاکان و قەسڕەکان و کەشتێکان ژیان دەکەن، بە تریلیۆن پارە لە ماڵەکانیان هەیە. لە بارەگا و شوێنی دەوڵەت و ئاکەپە دەستیان وەشاند، دەست درێژی و هەمو ئەشکەنجەکان لە دژی منداڵەکانمان بە ڕەوای دەبینن."

لە لایەنێک بنەماڵەکان بەکار دەهێنن، لە لایەکی دیکە گەنجان بۆمبەباران دەکەن

هەروەها لە ڕاگەیەندراوەکە وتیشیان،"دەست درێژی کردن و کوشتن لە ئەنجام دانی هێز وەردەگرن و بە شێوەیەکی ئاشکرا ژنان دەکوژن، بە هیچ شێوەیە سزا نادرێن و وەکو مەکینەیەکی تاوان لەو نێوەندەدا دەگەڕێن. ئاکەپە و مەهەپە لە دەسپێکدا هەڵبژاردنی گەلی کورد، نوێنەری ڕێکخراوە دیموکراتێکان، هەر کەسێک لە دژی مامەڵەی ئەوان دەرکەوێ دەیگرن، مێژو سروشت، ئاژەڵ و زیندەوەرەکانی کوردستان بە فڕۆکەکانیان  کە بە باج و خەراجی پێکهاتەکان وەریان گرتوە دەیسوتێنن، دەیکوژن، هەڵیدەوەشێنن و لە ڕێگای ڕاگەیاندنی خۆیان ئەم ڕاستیانە دەشارنەوە. لە دژی ئەم دەسەڵاتداریە ئێمە زۆر توڕەین.

ئێمە لە دژی ئەم سیستەمە توڕەین کە لە شوێنی ئەو شارەوانیانەی هەڵبژێردراون، والی و قەیومی خۆیان دامەزراندوە. بۆ گەڕاندنەوەی ئەو گەنجە بەشەرەفانەی ئەم تاوانانە قبوڵ ناکەن لە لایەکەوە خێزانەکانیان بەکار ئەهێنن، لە لایەکی ترەوە تانک،تۆپ و باڵەفڕی شەڕ بۆ کوشتنی ئەو گەنجانە بەکاردێنن، دەشت و چیا بۆمبەباران دەکەن و لە ڕاگەیاندنەکان چەواشەکاری دەکەن، ئەتمۆسفیری درۆ دروست دەکەن. ئێمە لە دژی ئەم ڕەوشە توڕەین."

ئێمە ڕێگای بەرخۆدان و تێکۆشانمان هەڵبژارد

هەروەها ئاشکرایان کرد "چەند ڕۆشنبیر، نوسەر، هونەرمەند، ئاکادمیک کار و ئەو ماڵانەی کە خۆیان کردۆتە ئامرازێک بۆ ئۆپەراسیۆنی تەڵەکەبازی، کاتێک لە ڕۆبۆسکی ٣٤ منداڵ بە هێرشی فڕۆکەی جەنگی پارچە پارچە کران هیچ دەنگێکیان لێوە نەهات، لە شرناخ، جەزیر، سلۆپی، نسێبین، سور، فارقین و لیجە کە گەنج، ژن، منداڵ، پیر لە ژێرزەمیندا کوشتران، کاتێک جەنازەی منداڵان بە فیشەکی ئەوان دەکوژرا شەڕی تایبەتیان ئەنجام دەدا و دایکانیان دەخستە ناو ساردکەرەوە، ئێوە بە شێوەیەکی چەپەڵ بەشداری سیناریوی میت بون کە بە فەرمانی دەسەڵاتداری فاشیستی ئاکەپە و مەهەپە ئامادەکرابوو. ئێمە لە دژی ئەم مامەڵە بێ ئەخلاقیە توڕەین.

ئێمە دەبینین لەم دواییەدا لە دژی خێزانی ئەو گەنجانەی بەشداری ڕیزەکانی گەریلا بونە چەواشەکاریتان ئەنجام دا. هیچ خێزانێک نەماوە کە نەچن بۆ سەردانیان، بە داخەوە چەند ماڵباتێک کەوتنە ژێر کاریگەری ئەوان و لەبەردەم بارەگاکانی هەدەپە لە ژێر ناوی' منداڵەکانی ئێمە بێنن' بونە ئامرازێکی ئەم یاریە. ئێمە بانگەوازی لە خێزانەکانمان و هەمو خێزانەکان دەکەین: لەبەر ئەو هۆکارانەی دەسنیشانمان کردوە، لە دژی سیستەمی درۆ، تەڵەکەبازی، کۆمەڵکوژی و قڕکردن لە چیا ئازادەکان ڕێگای بەرخۆدان و تێکۆشانمان هەڵبژارد.

ئەمە بۆ ئێمە شەرەفە. با ئەم خێزانانە بە پڕوپاگەندەی چەپەڵی شەڕی تایبەتی سولەیمان سۆیسوزان نەخەڵەتێن. بە وتنەوەی یەک میلەت کوردەکان بێدەنگ دەکەن، با ئەو گەنجانەی کە شەرەف دەدەنە ئەم گەلە، هەبونی ئەم گەلە دەپارێزن تێبگەن، ئەم تێکۆشانە تێبگەن. لەبەر ئەوەی ژیانی ئازاد و ڕاستەقینە لەم ناوچەیەیە."

لە پاش ڕاگەیندراوەکە گەنجان ناوی خۆیان بۆ ڕای گشتی ئاشکرا کرد:

"ئەلیف ئەپشین،نورجان چەلیک،پینەر گەزگور، ئەزگی چێنەر،گولای چێنەر،بەرفین یەشار،دیلان ئۆزکەلیچ، قادر بێلان، دەریا قەچەر،شینەی هارمانج، مەحمود تۆسون، حوسەین ئاکار ،رێدڤان ئۆلمەز، لوقمان ئاکار،یوسف ئەرسەلان، دەلال ئەرسەلان ، شۆڕش کەلای ،فیرات دەمیر ، باوەرئەکبوگا ، کەریم کەرارگەر ، موراد ئیرسان،  سەرحەد ئیرسان ،سوات پارساک ،تۆڕان یۆنوگلۆ ،مەزڵوم یەڵماز ،سیدار ئۆزدەمیر ،کاوە شەمشەک ،ئەرداڵ سۆزلو ،ئەمین کارەباگ ،جەیهون پینەر، دەڤران یامان ،ئۆزکان بوگدایجی ،سالح کەراکۆش، مەزڵوم ئەکچا ،باوەر یوجل،شۆڕش چەفتچی ،جەماڵ سەچکین ،ئمێد بابات

کامەران کەیماز ،ئەمین کۆسین ،بنیامین چەتینکایە ،ماهیر چەلەبی

ئەردەم چەلیک ،سولەیمان ئۆلمەز ،شەڕڤان ئەکۆیون ،جیهان کیران

یارین دۆندەر ".

ئەو گەنجانەی بەشداری گەریلا بونە لە پاش ڕاگەیەندراوەکە بە وتنەوەی دروشم بەڕێکەوتن بۆ شوێنی پەروەردە. "

ک-ش