گەنجانی کەرکووک ئیدانەی گوشار و گەمارۆكانی سەر پەنابەرانی مەخموور ده‌كه‌ن
گەنجانی شاری کەرکووکی باشووری كوردستان ئیدانەی گوشار و گەمارۆكانی پارتیی دیموكراتیی كوردستان (په‌ده‌كه) له‌سەر وارگه‌ی پەنابەرانی شه‌هید ڕۆسته‌م جوودی له مه‌خموور ده‌كه‌ن.
گەنجانی شاری کەرکووکی باشووری كوردستان ئیدانەی گوشار و گەمارۆكانی پارتیی دیموكراتیی كوردستان (په‌ده‌كه) له‌سەر وارگه‌ی پەنابەرانی شه‌هید ڕۆسته‌م جوودی له مه‌خموور ده‌كه‌ن.
لە دواى کوشتنى به‌رپرسه‌كه‌ی میتی تورک لە هەولێر، گوشارەکان لەسەر مەخموور و شەنگال زیادیان کردووە. له‌و چێوه‌یه‌دا ژمارەیەک لە هاووڵاتییانى وارگه‌ی په‌نابه‌رانی شه‌هید ڕۆسته‌م جوودیی قه‌زای مەخموور دەستگیرکراون.
هاوكات ماوه‌ی ١٤رۆژە وارگه‌ی پەنابەرانی مەخموور لەژێر گوشار و ئابڵووقه‌ی پەدەکەدایە. ئاسایشی پەدەکە ناهێڵێت دانیشتوانی مەخموور بچنە هەولێر. چەندین نەخۆشیی قورس و سەدان کرێکار و هاووڵاتی ڕۆژانە لەلایەن پەدەکەوە ڕێگرییان لێ ده‌كرێت له‌وه‌ی بەرەو هەولێر بچن. هاوکات چارەنووسی دوو گەنجی مەخمووریش نادیارە كه له‌لایه‌ن ئاسایشی په‌ده‌كه ده‌ستگیركراون.
ئەمڕۆ گەنجانی کەرکووک لە بەیاننامەیەکدا ئیدانەی ئەو هەڵوێست و رەفتارانەی پەدەکەیان کرد. ڕایانگه‌یاند، «ئێمه ئەو كردارە بەتووندی ئیدانە و شەرمەزار ده‌كه‌ین و بەخەڵکی بەشەرەفی ئەو کەمپە ڕادەگەیەنین کە بە هەموو شێوەیەک پشتیوانیان دەکەین وەکو ئەرکێکی ئەخلاقی. هه‌روه‌ها داوا له په‌رله‌مانتاران و نووسه‌ر و ڕۆشنبيران ده‌كه‌ین هه‌ڵوێستیان هەبێت و گوشار بکەن بۆ شکاندنی ئەو گه‌مارۆیه.»
s.m