گەنجێک بە دوای ڕاستیدا:باهۆز ئامەد

گەنجێکی کورد بە ناوی محەمەد تۆپدەمیر (باهۆز ئامەد) دوای ئەوەی کارە قێزەونەکانی دوژمنی دڕندە بە چاوی خۆی دەبینێ، دەسبەرداری قوتابخانە دەبێت و بۆ ژیانێکی ئازاد بەڕێ ئەکەوێ بۆناو ڕیزەکانی گەریلا.

محەمەد تۆپدەمیر(باهۆز ئامەد) لە ساڵی ١٩٨٦ چاوی بە جیهان هەڵهێنا. باهۆز بە ڕەچەڵەک خەڵکی ئامەدە و لە خانەوادەیەکی وڵاتپارێز گەورە بووە. باهۆز لە تەمەنی منداڵیدا دڕەندەیی دوژمن بە چاوەکانی خۆی ئەبینێت و وازلە قوتابخانە ئەهێنێ. لە گەنجێتی خۆیدا بەشداری چالاکێکان ئەبێت. دەوڵەتی تورکیا زۆر جار لە کۆڵانەکان لێی ئەدەن. دواتر لەناو خەباتی گەنجاندا جێ دەگرێ و لە ساڵی ٢٠٠٢ بەشداری ڕیزەکانی گەریلا ئەبێت.

هەڤاڵیکی ئەو سەبارەت بە باهۆز وتی:"هەڤاڵ باهۆز کەسێکی زۆر دڵ فراوان بو، فیداکار و ئازا بو. کەسایەتیەکی چالاکی هەبو. ناوەندی هێز و مۆڕاڵ بو. چاونەترس بو. هیچ کاتێک بۆ دوژمن سەری خوار نەکرد و سەربەرز بو، هەرچی لە دەست بهاتایە ئەیبەخشی. بێ دودڵی هێرشی دوژمنی ئەکرد. لە خەبات و تێکۆشانیدا دو دڵی نەبو. هەڤاڵێتی بۆ ئەو بەرز و پیرۆز بو. لە چالاکیدا بە شێوازێکی بەهێز لە دوژمنی ئەدا. لە چالاکیدا هەمو کات لە پێش بو. تاکو هەڤاڵێک بمایاتەوە ئەو شوێنەی چۆڵ ناکرد بۆیی کەس بەجێ نەمێنێ، هەرگیز سڵی ناکرد. لەبەر ئەوەش هەڤاڵانی زۆر خۆشیان ئەوێست و هێزیان لێ وەرئەگرت."

هەروەها باسی لەوەش کرد:"هەرچی کارێکێ بدایەتە پێش خۆی، بە شێوازێکی سەرکەوتو ئەو کارە بەڕێوە ئەچو. نە زمان و نە قسەکردن تێری تێکۆشانی هەڤاڵ باهۆز ناکات. هەڤاڵ باهۆز هەرگیز لەبیر ناکرێ، باهۆز قوتابخانەیەکە بۆ ئێمە. لەبەر ئەوەی باهۆز قارەمانێکی ڕێگای ڕێبەر ئاپۆ بو. ئەو سیمبولی تێکۆشانی ئێمەیە و لە جودی بۆ هەمیشە ئەمێنێتەوە. تۆڵەی هەڤاڵ باهۆز ئەکەینەوە. ئێمە بەردەوامی ئەدەین بە ڕێگا و تێکۆشانی هەڤاڵ باهۆز. ئەو وەکو گوڵێک لەسەر ئاسمانی ئێمەدا، وڵات ڕۆشن ئەکاتەوە. ڕوناکی هەڤاڵ باهۆز هەرگیز ناکوژێتەوە و بۆ ئێمە ڕێنیشاندەرە. لەبەر ئەوەی شەهید نەبێ تێکۆشانش نابێ. شەهید نەبێ ئازادیش بەدەست نایا. بە نرخی شەهید و خوێنی پاکی شەهید ئازادی بەدەست دێت."

ک-ش