یادی ئاپێ مووسا لەسەر گۆڕەکەی کرایەوە

یادی ئاپێ مووسا لەسەر گۆڕەکەی لە ناوچەی نسێبینی مێردین کرایەوە و تەیییب تەمەل پەرلەمانتاری هەدەپە لە مەراسیمی یادکردنەوەکەدا قسەی کرد و وتی،"ئاپێ مووسا لە هەموو تێکۆشینەکانی چاپەمەنی ئازاددا دەژی."

زانا، نووسەر، ڕۆژنامەنووس و ڕۆشنبیری گەلی کورد مووسا ئانتەر (ئاپێ مووسا) کە لە ٢٠ی ئەیلولی ١٩٩٢ دا لە گەڕەکی سەیرانتەپەی ئامەد کوژرا، لەسەر گۆڕەکەی لە گوندی ستیلیلی ناوچەی نسێبینی مێردین یادی کرایەوە. گروپێک لە ڕۆژنامەنووسان و ئەبرو گونای، تەیب تەمەل و پیرۆ دوندار پەرلەمانتارانی هەدەپە، دایکانی ئاشتی و ژمارەیەکی زۆر لە هاوڵاتیان بەشداریان لە مەراسیمەکەدا کرد. ئانتەر ئانتەر کوڕی ئاپێ مووسا پێشوازی لە میوانەکان کرد. لە یادکردنەوەکەدا ڕێز لەو کەسانە گیرا کە لە تێکۆشانی دیموکراسیدا گیانیان بەخت کردووە.

ئانتەر ئانتەر لە مەراسیمەکەدا قسەی کرد و رایگەیاند کە دەیەوێت بەردەوامی بەو تێکۆشانە بدات کە باوکی بەرێوەی بردووە.

سەردار ئاڵتان هاوسەرۆکی کۆمەڵەی ڕۆژنامەنووسانی دیجلە و فورات باسی ئەوەی کرد کە ٢٨ ساڵ بەسەر کوشتنی ئاپێ مووسادا تێپەڕیوە، بەڵام تێکۆشانەکەی بەردەوامە و ئەوان وەک درێژەپێدەری ئاپێ مووساکان خەبات دەکەن و پێنووسیان لەسەر زەوی نامێنێت.

تەیب تەمەل یاریدەدەری هاوسەرۆکانی گشتی هەدەپە بۆ کاروباری ڕاگەیاندن و پەرلەمابتار هەدەپەی وانیش ڕایگەیاند کە ئاپێ مووسا لەسەر هێڵی کوردستان و ئازادی خەباتی دەکرد، ئاپێ مووسا مێژوو و بیری گەلی کوردە، بە کوشتنی ئاپێ مووسا هەوڵیاندا کورد بێ بیر بهێڵنەوە و وتی،"تێکۆشانی ئاپێ مووسا ئەمڕۆ لە چوار پارچەی کوردستان بەردەوامە."

تەمەل ڕاشیگەیاند کە ئاپێ مووسا مێژووی کوردە و وتی،"ئاپێ مووسا لە هەموو تێکۆشانەکانی چاپەمەنی ئازاددا دەژی. هەروەها لە تێکۆشانی، ئازادی، ڕاستی کورددا لە باکوور، باشوور، ڕۆژئاوا و ڕۆژهەلاتدا دەژی.

دوای قسەکردنەکان چەپکە گوڵ لەسەر گۆڕی ئاپێ مووسا دانرا.

ف.ق