یادی شەهیدانی دالاهوو کرایەوە، بەکرێگیراوانی ڕژیمی ئێران گەریلاکانی پەژاک-یان ژەهراوی کرد

ئەم کردەوە تیرۆریستییە چەند ڕۆژپیش لە سێدارەکانی فەرزاد کەمانگەر و هاوڕێکانی لە بەندیخانەی ئیڤین-ی تاران روویدا ودەرخەری هێرشی هەمەلایەنەیە لەدژی پەژاک.

ئەمرۆ ساڵیادی گیان بەختکردنی ٥ گەریلای کوردە کە لە ناوچەی دالاهووی کرماشان-ی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بەدەستی بەکرێگیراوانی ڕژیمی ئێرانەوە زەهرخواردکران و شەهید کران. ئەم تیرۆرانە تەنها چەند ڕۆژ پێش لە لەسێدارەدانی فەرزاد کەمانگەر و هاوڕێکانی روویدا و نیشانەی هێرشی هەمەلایەنەیە بۆسەرپارتی ژیانی ئازادی کوردستان-پەژاک.

لە رێکەوتی ٤ای گوڵانی ١٣٨٩/٤ی ئایاری ٢٠١٠ هێزە ئەمنییەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران کردەوەیەکی پیلانگێڕییان لەدژی گەریلاکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئەنجامدا.

لەم کردەوە تیرۆریستییەدا ٥ گەریلای پەژاک لە ناوچەی دالاهووی کرماشان-ی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دوای ئەوەی کە ژەهراویی کران بەشێوەیەکی دڕندانە لەلایەن بەکرێگیراوانی ڕژیمی ئێرانەوە کوژران.

قارەمان سۆهرابی( شاهین داڵاهوو) لەدایک بووی ١٩٨١ لەناوچەی بانیارانی دالاهوو، حکمەت گۆلەر( حەکیم تاتوان) لەدایکبووی ١٩٨٤ خەلکی تاتوان، مەحسینە تەکین( کاردەلەن) لەدایکبووی ١٩٧٨ خەڵکی سێرت، ڕەزا فەقی سڵێمانی(خۆشمێر) لەدایکبووی ١٩٨٢ خەڵکی سنە و لەیلا خەلیل موسلێم(زۆزان گرناس) لەدایکبووی ١٩٨٢ خەلکی کوبانی، ئەو گەریلایانە بوون کە لەو کردەوە تیرۆریستییەدا شەهید بوون.

ڕژیمی کۆماری ئیسلامی و بەکرێگیراوەکانی بە درێژایی خەباتی پەژاک دەستیان داوەتە دەیان پیلان وهێرش بۆسەرگەریلاکانی پەژاک لە بەرزاییەکانی شاهۆ وداڵاهوو لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بەلام گەریلاکانی کوردستان لەسەرتاسەری چیاکانی زاگرۆس بەردەوام لە ئامادەباشییدان وئامدەن بۆ پاراستنی خاک و گەلی کوردستان  و وڵامی هەرهێرشێک دەدەنەوە."

ک-ش