یه‌كینه‌ی تۆڵه به‌رپرسایه‌تیی خۆی له چالاكییه‌كه‌ی دوێنێی ئامه‌د ڕاگه‌یاند
یه‌كینه‌ی تۆڵه‌كردنه‌وه‌ی شه‌هید هۆگر ئامه‌د ڕایگه‌یاند، ڕۆژی ٢٤ی ته‌مووز\٢ی گه‌لاوێژ له دژی بنكه‌یه‌كی پۆلیسی ناوچه‌ی یه‌نیشه‌هر-ی ئامه‌د چالاكیمان ئه‌نجام دا.
یه‌كینه‌ی تۆڵه‌كردنه‌وه‌ی شه‌هید هۆگر ئامه‌د ڕایگه‌یاند، ڕۆژی ٢٤ی ته‌مووز\٢ی گه‌لاوێژ له دژی بنكه‌یه‌كی پۆلیسی ناوچه‌ی یه‌نیشه‌هر-ی ئامه‌د چالاكیمان ئه‌نجام دا.
گرووپێك به‌ناوی «یه‌كینه‌ی تۆڵه‌كردنه‌وه‌ی شه‌هید هۆگر ئامه‌د» ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه و به‌رپرسایه‌تیی خۆی له چالاكییه‌كه‌ی دوێنێی ئامه‌د ڕاگه‌یاند كه دژبه فه‌رمانداره‌تیی بنكه‌ی پۆلیسی یه‌نیشه‌هر-ی سه‌ربه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاسایشی ئامه‌د چالاكیی بۆمبییان ئه‌نجام دا.
له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه، «ئه‌ندامانی یه‌كینه‌ی تۆڵه‌كردنه‌وه‌ی شه‌هید هۆگر ئامه‌د پاشنیوه‌ڕۆی ٢٤ی ته‌مووز\٢ی گه‌لاوێژ به‌و بۆمبانه‌ی كه به ده‌ست دروستكراون و به چه‌كی كه‌سی، له دژی فه‌رمانداره‌تیی بنكه‌ی پۆلیسی یه‌نیشه‌هر چالاكییه‌كی كاریگه‌ریان ئه‌نجام دا. ڕوون نه‌بووه‌ته‌وه له‌و چالاكییه‌دا چه‌ند پۆلیس بریندار بوون. زیانێكی زۆری ماددی به فه‌رمانداره‌تییه‌كه گه‌یشتووه و گورز به‌ر ئۆتۆمبێلێكی زرێپۆشی پۆلیس كه‌وته‌وه.»
هه‌ر له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه، دوای چالاكییه‌كه پۆلیس گه‌مارۆی گه‌ڕه‌كه‌كه‌ی داوه. به‌ڵام ئه‌نجامده‌رانی چالاكییه‌كه سه‌ركه‌وتوانه له شوێنی چالاكی ده‌رباز بوون.
s.m