یه‌ژا ستار: په‌كه‌كه دڵنیایی ژیانی ئازاده له‌سه‌ر هێڵی ژن
فه‌رمانداره‌تیی بڕیارگه‌ی ناوه‌ندیی یه‌كینه‌كانی ژنی ئازاد (یه‌ژا ستار) به‌بۆنه‌ی چله‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه) په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه.
فه‌رمانداره‌تیی بڕیارگه‌ی ناوه‌ندیی یه‌كینه‌كانی ژنی ئازاد (یه‌ژا ستار) به‌بۆنه‌ی چله‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه) په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه.
فه‌رمانداره‌تیی بڕیارگه‌ی ناوه‌ندیی یه‌ژا ستار له په‌یامه‌كه‌یدا ڕایگه‌یاندووه، «بزووتنه‌وه‌كه‌مان په‌كه‌كه كه بۆ مرۆڤایه‌تی بووه‌ته سه‌رچاوه‌ی هیوای ژیانی ئازاد ده‌كه‌وێته ساڵی ٤١هه‌مینیه‌وه. پیرۆزبایی چله‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی په‌كه‌كه سه‌ره‌تا له دامه‌زرێنه‌ری پارتییه‌كه‌مان ڕێبه‌رایه‌تی، له شه‌هیدانی قاره‌مان و ته‌واوی گه‌لانی جیهان ده‌كه‌ین. هه‌روه‌ها سه‌ره‌تا هاوڕێ سارا و حه‌قی قه‌رار، به ڕێز و منه‌تدارییه‌وه یادی ته‌واوی شه‌هیدانی شۆڕش كه هه‌بوونی په‌كه‌كه‌یان ئافراندووه ده‌كه‌ینه‌وه، به‌ڵێنی پاراستنی به‌هاكانی شۆڕش ده‌ده‌ین.»
«ژنان ئیدی له هه‌موو بوارێكدا چالاكن»
یه‌ژا ستار ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه، مێژووی مرۆڤایه‌تی سه‌دان ساڵه بووه‌ته شاهیدی كه‌سایه‌تییه بێ وێنه‌كان كه له ڕێی شۆڕشی ئازادی‌دا گوزارشتیان له هه‌بوونی خۆیان كردووه. باسی له‌وه‌ش كردووه كه ئه‌و هێزانه‌ی به‌سه‌ختی هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر به‌هاكانی مرۆڤایه‌تی له هه‌مان كات و ئاستدا ڕووبه‌ڕووی به‌رخۆدان بوونه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆكار بۆ شكانی هێرشكاره‌كان.
«له‌به‌رئه‌مه ئه‌و سیسته‌مه‌ی ئێستا هه‌یه هه‌رگیز نه‌گه‌یشتووه‌ته ئامانجه‌كانی و هه‌میشه له به‌رانبه‌ر به‌رخۆدێره‌كان ژێركه‌وتووه. له سه‌ده‌ی ٢١هه‌مدا له كه‌سایه‌تیی په‌كه‌كه و گه‌لی كورددا مێژوو شاهیدی بۆ هه‌مان به‌رخۆدان ده‌دات. په‌كه‌كه پارتییه‌كی ژیانه‌وه و به‌رخۆدانه، به هه‌زاران قاره‌مانی تێكۆشانه‌كه‌ی ناویان له مێژووی ئازادی‌دا نووسراوه و هێشتاش به‌رده‌وامه. له سه‌ده‌یه‌كی وه‌هادا كه بێمافی و نایه‌كسانی له به‌رزترین ئاستدایه په‌كه‌كه بۆ ته‌واوی مرۆڤایه‌تی بووه‌ته هیوای ژیانی ئازاد، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئێستا له به‌رانبه‌ر سیسته‌می سه‌رده‌ست بووه‌ته تاكه ڕێی ژیان.»
له درێژه‌ی په‌یامه‌كه‌ی یه‌ژا ستاردا هاتووه: «مۆدێرنیته‌ی سه‌رمایه‌داری كه ده‌یه‌وێت ژیانی مرۆڤه‌كان بخاته نێو قه‌فه‌زێك و به‌م شێوه‌یه ڕوویان پێ له خۆی بكات، هه‌میشه یه‌كسه‌ر ڕووی له ژن كردووه و به فه‌لسه‌فه‌ی [سه‌ره‌تا له ژنان بده‌ن] خۆی سیسته‌ماتیك كردووه، ژیانی ئازادی ده‌وروبه‌ری ژنانی كردووه‌ته ئامانجی هێرشه‌كانی خۆی. له به‌رانبه‌ر ئه‌مه‌دا ڕێبه‌ر ئاپۆ له هێڵی بیردۆزیی ژن‌دا بزووتنه‌وه‌ی په‌كه‌كه‌ی دامه‌زراند و هێڵی تێكۆشانی دیاری كرد. به‌م شێوه‌یه گورزێكی گه‌وره‌ی له سیسته‌می ئه‌م ڕۆژگاره دا و بۆ هه‌موو جیهانی سه‌لماند كه ژیان ته‌نیا له‌گه‌ڵ ژن ده‌كرێت واتادار بێت. ژنانی كورد له‌گه‌ڵ پاژك (پارتیی ئازادیی ژنانی كوردستان) بووه‌نه‌ته پارتی، له‌گه‌ڵ یه‌ژا ستار بوونه‌ته ئه‌رته‌ش، له‌گه‌ڵ كه‌ژه‌كه (كۆما ژنانی كوردستان)یش بوونه‌ته سیسته‌م. به‌ڵام به‌ر له په‌كه‌كه نه‌ده‌بینرا كه ژن له بواره‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی، سیاسی و سه‌ربازیدا به ئیراده‌ی خۆی، پاراستنی خۆی و ناسنامه‌ی خۆی گوزارشت له هه‌بوونی خۆی بكات. به‌ڵام ئێستا له ته‌واوی بواره‌كاندا ژن به‌شێوه‌یه‌كی چالاك پێشه‌نگایه‌تی ده‌كات. له‌به‌رئه‌وه ئێمه ده‌ڵێین؛ په‌كه‌كه له هێڵی ژن‌دا دڵنیایی ژیانی ئازاده.»
«گه‌لی كورد له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه بووه‌ته خاوه‌نی ڕۆح و زانابوون»
له درێژه‌ی په‌یامه‌كه‌ی فه‌رمانداره‌تیی ناوه‌ندیی یه‌ژا ستار-دا هاتووه:
وه‌ك بارودۆخی ژن بارودۆخی گه‌لی كوردیش به هه‌مان شێوه‌یه. ته‌نیا ڕێگه‌ی مردنی بۆ هێڵدرابوویه‌وه، به‌ڵام گه‌لی كورد له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه بووه‌ته خاوه‌ن ڕۆح و زانابوون. له ٢٧ی تشرینی دووه‌می ١٩٧٨دا ده‌ست به نووسینی داستان و ژیانه‌وه‌ی گه‌لێك كرا و له ڕۆژی ئه‌مڕۆدا له هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان له باكوور، باشوور، ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاوای كوردستان داستانی به‌رخۆدان ده‌نووسرێته‌وه. ژن، لاوان، كوڕ، پیر و كال باوه‌ڕیان به ڕاستیی په‌كه‌كه و ڕێبه‌ر ئاپۆ هه‌بوو و له‌و ڕێگه‌یه‌دا ئاماده بوون كه گیانی خۆیان فیدا بكه‌ن، به‌عه‌گیدی له به‌رانبه‌ر چه‌ته دڕنده‌كان بێ ڕاده شه‌ڕیان كرد و به‌رخۆدانێكی بێ وێنه‌یان پیشان دا.
له كه‌سایه‌تی به‌رخۆدێرانی كوردستاندا ئه‌دوولێ و ده‌روێش كه گوزارشتیان له ئه‌وینی كورده ونبووه‌كان ده‌كرد، جارێكی دیكه زیندوو بووه‌ته‌وه. ئه‌وینی كورد سه‌رله‌نوێ شكۆفه‌ی كردووه و له هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان بڵاوبووه‌ته‌وه. له ته‌واوی ساڵدا له باكوور و هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مه‌دیادا له به‌رانبه‌ر پێشكه‌وتووترین ته‌كنیكه‌كانی سوپای تورك بوێرانه وه‌ستاونه‌ته‌وه و به تاكتیكی نوێ شه‌ڕ پێشخراوه، بێگومان سه‌رچاوه‌ی هێزه‌كانی گه‌ریلای ئازادی له ڕۆحی په‌كه‌كه‌ی به‌رخۆدێره‌وه‌یه. له ڕۆژی ئه‌مڕۆدا ته‌واوی جیهان باس له ئه‌وین و به‌رخۆدانی په‌كه‌كه و شۆڕشی كوردستان ده‌كات و به شۆڕشی خۆی داده‌نێت و خاوه‌نداره‌تی لێ ده‌كات. ئه‌و پێشكه‌وتنانه‌ی ده‌بینرێن جارێكی دیكه ده‌ریده‌خات كه په‌كه‌كه نه‌ك ته‌نیا پارتییه‌كی كورد و كوردستانه، به‌ڵكوو په‌كه‌كه بۆ هه‌موو جیهانی سه‌لماندووه كه پارتیییه‌كه ئامانجی پاراستنی به‌هاكانی ته‌واوی مرۆڤایه‌تییه.
به‌ڵێنی به‌رده‌وامیدان به تێكۆشان
ڕێگه‌ی ئێمه به ڕووناكیی سارا، حه‌قی و ده‌لاله‌كان ڕوون ده‌بێته‌وه. هه‌ر ڕۆژێك كه تێده‌په‌ڕێت بانگه‌شه‌ی ئێمه بۆ هه‌بوونی هاوڕێ و هاوڕێبازه‌كانی ئه‌وان زیاتر ده‌بێت. ئه‌رته‌شی ژنی ئازاد (یه‌ژا ستار) له هێڵی ئه‌و هه‌ڤاڵانه‌دا له‌سه‌ر ڕێی خۆی به‌رده‌وامه و هه‌موو ڕۆژێك گه‌وره‌تر ده‌بێت. شه‌ڕڤانانی ئازادی كه فه‌لسه‌فه‌ی ژیانی فیدایی بۆ خۆیان به‌بنه‌ما ده‌گرن له هه‌موو كات و بوارێكدا هه‌تا كۆتایی بۆ پاراستنی به‌های ئازادیی گه‌لی كورد ئاماده‌ن كه له ڕێگه‌ی ئه‌م دۆزه‌دا گیانی خۆیان فیدا بكه‌ن. ڕێپێوانی ئازادی كه سارایه‌كان ده‌ستیان پێكرد، ئه‌مڕۆ به به‌رچه‌م، گوڵناز و مه‌دیاكان هه‌نگاو به هه‌نگاو به‌ره‌و سه‌ركه‌وتن ده‌چێت.
به ناوی یه‌ژا ستار هه‌تا كۆتایی له‌و هێڵی ئازادییه‌دا كه شه‌هیدانی قاره‌مان دیاری ده‌كه‌ن، به‌رده‌وام ده‌بین و هه‌تا سه‌رده‌كه‌وین بێ دابڕان تێده‌كۆشین. جارێكی دیكه به‌ڵێنی درێژه‌دان به تێكۆشانی ئازادی ده‌ده‌ین. ئێمه ژیانی به‌هادار و ئازاد كه ئه‌مانه‌تی شه‌هیده قاره‌مانه‌كانمانه، ده‌گه‌یه‌نینه نه‌وه‌ی نوێ. هه‌تا كۆتایی تێكۆشانی ئازادی به‌ڕێوه‌ده‌به‌ین.
s.m