فەرماندەی یەکینەکانی پاراستن شەنگال-یەبەشە لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، لە ناحیەی تلەزێری سەرە بە شەنگال لە ئەنجامی تەقینەوەی مینێکی بەجێماوی چەتەکانی داعش، ٢ لە هەڤاڵانیان شەهید بوون و ٣ شەڕڤانی دیکەشیان بریندار بوون.
لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بە ناسنامەی شەهیدەکان کراوە کە بەم شێوەیە یە:
نازناو: شەرحاد ئەلزەرۆ
ناوی تەواو: خالد حەسەن خدر
شوێنی لەدایکبوون: تلەزێر
ناوی دایک و باوک: سێوێ موراد نوری – حەسەن خدر مچۆ
شوێن و بەرواری شەهیدبوون: تلەزێر – ١٣ی نیسانی ٢٠٢٠
***
نازناو: سەرهڵدان ئەلزێرۆ
ناوی تەواو: هەیدار نائیف خدر
شوێنی لەدایکبوون: تلەزێر
ناوی دایک و باوک: لەیلۆ شەرەف بەرەکات – نائیف خدر مچۆ
شوێن و بەرواری شەهیدبوون: تلەزێر – ١٣ی نیسانی ٢٠٢٠
هاوکات لە بەیاننامەکەدا هاتووە:
"لەسەرەتای فەرمانەکەوە تا ئەمڕۆ، ئێمە وەکو یەبەشە – یەژەشە بۆ پاراستنی ناوچەکە قوربانی گەورە دەدەین. وەکو چۆن لە کاتی فەرمانەکەدا، لە قوڕسترین هەلومەرجدا ئەرکەکانمان بۆ پاراستنی خاک و گەل جێبەجێکرد، لە رۆژی ئەمڕۆشماندا قوربانیەکان هەر چی بن، ئێمە ئامادەین و ئەرکەکانمان جێبەجێ دەکەین. هەرچەندە بە هەوڵ و کۆششی ئێمە لەگەڵ چەند رێکخراوێک بۆ ئەوەی ناوچەکە لە بەرماوەکانی داعش پاک بکەینەوە بەردەوام بوون، بەڵام هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر کۆمەڵاگا و گەلەکەمان لە شەنگال بووە هۆکاری ئەوەی ئەو رێکخراوانەی هاوکارمان بوون لە پاککردنەوەی بەرماوەکانی داعش، لە ناوچەکە بکشێنەوە.
بۆیە تا ئەمڕۆشی لەگەڵدا بێت، ئێمە قوربانی پاشماوەکانی داعش دەدەین. با دۆست و دوژمن و گەلەکەمان ئەوە باش بزانن کە شەڕڤانانی یەبەشە بۆ ئەم گەلە خۆی کردووە بە مەرتاڵ. هەڵومەرجەکان چی دەبێت با ببێت، ئێمە ئامادەین بۆ پاراستنی گەلەکەمان و چی پێویست بووبێت کردوومانە و دەشیدەین.
هەر یەک لە هەڤاڵە شەهیدەکانمان سەرهلدان و سەرحەد، بە دڵسۆزیەکی گەورەوە بەشداری ریزەکانی تێکۆشان بوون و بوون بە پێشەنگ. بە فیداکاری و چاونەترسەوە لە هەموو سەنگەرەکاندا جێیان گرت. سەختیەکان لە هەر کوێیەک بوون، ئەم هەڤاڵانەمان لە وێ بوون. بەو فیداکاری و چاونەترسی و دڵسۆزیەیان، بۆ هەڤاڵانیان بوون بە نموونە. هەڤاڵانمان سەلهڵدان و سەرحەد وەکو چۆن لەسەر رێچکەی بێریڤان، گوڵچین، بەرخۆدان و زەردەشتەکان رێیان کرد، ئێمەش وەکو هاڤاڵانمان کە لەسەر هەمان رێچکەین، بەڵێنی جێبەجێکردنی هیوا و ئامانجیان دووپات دەکەینەوە و تێکۆشانمان بەرفراوانتر دەکەین و ئازادی و مافی گەلەکەمان بەدەست دەهێنین. ئەمە ئەرکی سەرەکیمانە. لە سەر ئەم بنەمایە بە تایبەت سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی خانەوادەی هەر دوو هەڤاڵمان و گشت گەلەکەمان دەکەین."
ز.ش